بەشداری ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران لە سمینارێك بە ناوی رۆژهه‌ڵات مێحوه‌ری پره‌نسیبێک بۆ بووژاندنه‌وه‌و یه‌کخستنی خه‌بات له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان رۆژی سێشەمە رێكەوتی 4ی سەرماوەرز لە هۆتێل چوار چرای شاری هەولێر بە ئامادەبوونی بەشێك لە نوێنەرانی رێكخراوە سياسى و مەدەنیەكان سمینارێك كەلەلایەن رێكخراوی نەتەوەی خوێندكارانی كورد رێكخرابوو به‌ڕێوه‌ چوو. لەسەر داوای یەكێتی نەتەوەی خوێندكارانی كورد شاندێكی ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران كە پێكهاتبوون لە بەرێزان كاك فواد جەعفەری بەرپرسی ناوەندی لاوان و ئارام سلێمانی و بەیان ئەحمەدی ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری بەشداریان لەو سمینارەدا كرد. صورة ڕێکه‌و 2014-11-28 03:09:33
به‌شی ( چالاکییه‌کان )







سیاسی