200 تۆن هاوکاری مرۆڤدۆستانه‌ی خه‌ڵکی کرماشان ڕه‌وانه‌ی ئاواره‌کانی هه‌رێم کرا
له‌ لایه‌ن خه‌ڵکی کرماشانه‌وه‌ 200 تۆن هاوکاری و یارمه‌تی بۆ ئاواره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و شه‌نگال کۆ کرایه‌وه‌ و ڕاده‌ستی ئیداره‌ی قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌کرد. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان به‌ دوای هێرشه‌کانی گروپی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام(داعش) بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، ژماره‌یه‌کی زۆری ئاواره ‌له‌و ناوچانه‌ وبه‌تایبه‌ت کوردانی ئێزدی خه‌ڵکی شه‌نگال، ڕوویان کرده‌ هه‌رێمی کوردستان و که‌وتنه‌ دۆخێکی دژوار و مه‌ترسیدار. له‌ لایه‌ن زۆربه‌ی شاره‌کوردنشینه‌کانی ئێران و له‌وان، سنه‌، کرماشان، مه‌هاباد، جوانڕوو، مه‌ریوان و دیکه‌ی شاره‌کان خه‌ڵک هه‌ستان به‌ کۆ کردنه‌وه‌ی یارمه‌رتی بۆ هاوکاری کردنی ئاواره‌کانی هه‌رێم و که‌م کردنه‌وه‌ی زام و ئازاره‌کانیان. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە لایەن خەڵكی كرماشانەوە زیاتر له‌ 3 میلیاردو 500 ڕیاڵ هاوکارییان بۆ ئاواره‌کانی هه‌رێم کۆ کردۆته‌وه‌. جێگەی باسە یارمه‌تییه‌کان بریتین له‌ خۆراک له‌وان، برنج، ماکارۆنی، قه‌ند و شه‌کر، زیت و ....به‌ کێشی 200 تۆن له 17 لۆری بارکراوه‌ و له‌ ڕێگای سنووری شۆشمێ شاری پاوه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کراوه‌.
صورة
 
ڕێکه‌و 2014-08-25 13:16:18
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی