بوومه‌له‌رزه‌ ئیلامی هه‌ژاند 250 که‌سیش بریندار بوون
وودانی چه‌ندین بوومه‌له‌رزه‌ له‌
 صورةپاره‌ێزگای ئیلام بوو به‌ هۆی ترسی خه‌ڵک و دواجار بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی 6.1 پله‌ به‌ پێوه‌ری ڕیشته‌ر بریندار بوونی 250 که‌سی لێکه‌وته‌وه‌ . 
به‌پێێ راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، ڕووژی ڕابردوو له‌ هاوێری شاری ئابدانان سه‌ر به‌ پاڕێزگای ئیلام  چه‌ندین بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌ک له‌ دوای یه‌ک ڕووی دا وبوو به‌ هۆی ترس و نیگه‌رانی زۆری خه‌ڵک و دواتر سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ /27ی گه‌لاوێژ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی دیکه‌ گوڕی 6.1 پله‌ به‌ پێوه‌ری ڕیشته‌ر ناوچه‌که‌ی هه‌ژاند. له‌مباره‌وه‌ که‌ره‌می، به‌ڕیوه‌به‌ری به‌شی قه‌یرانه‌کان له‌ ئیداره‌ی پارێزگای ئیلام  ڕاگه‌یاند: ناوه‌ندی ئه‌م بوومه‌له‌زه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی مورموری ئابدانان بووه‌ که‌ کاتژمێر 07:02 ی سه‌رله‌به‌یانی به‌ قوڵی 10 کیلۆمه‌تر له‌ ژێر زه‌وی هاته‌ ئاراوه‌ و بۆته‌ هۆی ڕووخانی خانووکان له‌ گونده‌کانی ناوچه‌که‌. خه‌ڵکی ناوچه‌کانی ئابدانان و دێولۆرانی ئیلام شه‌وی ڕابردوو به‌ هۆی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێ بوومه‌له‌رزه‌که‌ نه‌یانتوانی بچنه‌ ماڵه‌کانیان و له‌ شه‌قام و پارک و شوێنه‌ گشتییه‌کان مانه‌وه‌. هه‌روه‌ها هەواڵدەری حكومەتی هه‌مشه‌هری ئانلاین له‌مباره‌وه ‌رایگه‌یاند که‌ ژماره‌ی بریندارانی بوومه‌له‌زه‌که‌ گه‌یشتۆته‌ 250 که‌س و له‌ کاتژێری 9ی سه‌رله‌به‌یانیش پاش له‌رزه‌یه‌کی دیکه‌ به‌ گوڕی 6پله‌ به‌ پێوه‌ری ڕیشته‌ر له‌ ناوچه‌که‌ ڕووی داوه‌. بومه‌له‌رزه‌که‌ له‌ پارێزگاکانی لۆرستان، خوزستان و کرماشانیش هه‌ستی پێکراوه‌.
 
ڕێکه‌و 2014-08-18 11:35:45
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی