ئێعدامی بە كۆمەڵ لە زیندانی قەزەلحەسار
صورةسەر لە بەیانی ئەمرۆ دووشەممە لانیكەم 10 زیندانی لە زیندانی قەزەلحەسار بە شێوەی بە كۆمەڵ لە سێدارە دران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، سەر لە بەیانی ئەمرۆ دووشەممە 27ی گەلاوێژی 1393 زیاتر لە 14 كەس لە زیندانیانی بەندەكانی 1 و 2ی زیندانی قەزەلحەسار بە مەبەستی بەرێوەبردنی حوكمی ئێعدام بۆ شوێنی لە سێدارەدانی ئەو زیندانە گواسترانەوە، بەڵام روون نەبووەتەوە كە هەموویان لە سێدارە دراون یان نە، بە پێی راپۆرتەكان لانیكەم 10 كەس لەو زیندانیانە ئێعدام كراون. جێگەی باسە كە ناو و چۆنیەتی لە سێدارەدانی ئەو زیندانیانە تاكوو ئێستا بڵاو نەكراوەتەوە.


ڕێکه‌و 2014-08-18 11:33:24
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی