داعش 312 کوردی دیکه‌ی ئیزدی کۆمه‌ڵکوژ کرد
چه‌کدارانی داعش نه‌وه‌ستاون له‌ صورةکۆمه‌ڵکوژ کردنی کوه‌ردانی ئێزدی و پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستیان دایه‌ کۆمه‌ڵکوژ کردنی 80 پیاوی ئێزدی له‌ گو‌ندی کوچۆ، دیسانه‌وه‌ 312 پیاوی دیکه‌یان له‌و گونده‌ قه‌تلوعام کرد.  به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان: سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی /24ی گه‌لاوێژ، داعش هێرشیان کرده‌‌ سه‌ر گوندی کوچۆ‌ له‌ باشووری شه‌نگال‌ و 80 پیاوی کوردی ئێزدییان له‌و گونده‌ به‌ گوله‌باران کردن کۆمه‌ڵکوژ کرد‌ و دواتر کچان و ژنانی کوردی ئێزدییان له‌و گونده‌ ڕفاند‌، و ئه‌مڕۆ هه‌واڵه‌کان باس له‌ کۆمه‌ڵکوژ کردنی 312پیاوی دیکه‌ی له‌و گونده‌ ده‌که‌ن. له‌مباره‌وه‌ به‌رێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان ھه‌واڵه‌که‌ی پشتڕاست کرده‌وه‌ و وتی:"به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ چه‌کدارانی داعش 312 کوردی دیکه‌ی ئیزدییان له‌ گوندی کوچۆ گولـله‌باران کردوون، ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌وه‌ی دوێنێیش 82کوردی دیکه‌ی ئێزددییان گولـله‌باران کرد." ژن و منداڵه‌کانیشیان به‌ره‌و ته‌له‌عفه‌ر و ناوچه‌کانی دیکه‌ بردوون."


ڕێکه‌و 2014-08-16 13:00:05
به‌شی ( ڕاپۆرت )







سیاسی