لە سێدارەدانی سێ زیندانی لە زیندانەكانی كرماشان و كرمان
بە پێی راپۆرتی هەواڵنێرانیصورةبێ سنوور لە ئێران، سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە 20ی گەلاوێژ دوو زیندانی لە زیندانی كرماشان لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە لە سێدارە دران. بە پێی ئەم راپۆرتە ئەو
دوو زیندانییە بە ناوەكانی حەمید ئەرسەلانی و سادق ئەحمەدی بە تاوانی كوشتنی بە ئەنقەست لە سێدارە دراون. لە لاێكیترەوە رۆژی یەكشەممە زیندانیێك لە زیندانی ناوەندی كرمان لە سێدارە دراوە. جێگەی باسە كە لە سێدارەدانی ئەو سێ زیندانییە تاكوو ئێستا لە هەواڵدەرییەكانی رژێمەوە بڵاو نەبووەتەوە.


ڕێکه‌و 2014-08-16 12:54:49
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی