تاكوو ئێستا 7 هەزار ئیزەدی گیانیان لە دەست داوە
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف ئاشکرای دەکات که‌ ئەو ھاوکاری و کۆمەکەی بۆ ئێزدییەکان کۆکراوەتەوە زۆر کەمە و بەشیان ناکات، تا ئێستایش حەوت ھەزار کەسیان گیانیان لەدەست داوە. صورةبە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، خەیری بۆزانی، رایگەیاند، ئەو کۆمەک و ھاوکاریانەی کە ھاتوون، ئەگەر بەراوردی بکەن بەو ژماره‌ی ئاواره‌کان زۆر کەمە و بەشی ھیچ ناکات". وتیشی:"تا ئێستا کەمپ بۆ ئاوارەکان نەکراوەتەوە، ژیانیان زۆر ناخۆشە".ناوبراو باسی لەوەش کرد:"ڕووبەری شاخی شەنگال (٧٤) ھەزار کیلۆمەتر چوار گۆشەیە، ڕووبەرێکی بەرفراوانی ھەیە، بە ھۆی ئەو بەرفراوانی و پەرتو بڵاویەی ئاوارەکانەوە ھەندێکیان ئاگاداری ئەو رێگەیە نین کە ھێزەکانی پێشمەرگە بۆی کردونەتەوە، ھەوڵی رزگارکردنی ئەوانیش دەدرێت". هەروەها لەمەڕ گیان لەدەستدانی ژماره‌ی ئێزدییەکان ڕوونی دەکاتەوە:" ئەوەی تا ئێستا زانراوە حەوت ھەزار کەس لە ئێزدییەکان گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش ئامارێکی ڕەسمی نییە".


ڕێکه‌و 2014-08-14 13:34:12
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی