مانگرتنى كرێكارانى شاره‌وانى له‌ سنه‌ به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، كرێكارانى شاره‌وانى شارى سنه‌، له‌ رۆژه‌كانى سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ى حه‌فته‌ى رابردوو مانیان گرتووه‌. به‌ پێى ئه‌م راپۆرته‌ مانگرتنى كرێكارانى شاره‌وانى سنه‌ دواى ئه‌وه‌ هات كه‌ ٢٥ كه‌س صورةله‌ هاوكاره‌كانیان له‌ لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه‌ له‌سه‌ر كار ده‌ر كران، هه‌روه‌ها كرێكارانى شاره‌وانیش له‌ دژكرده‌وه‌ به‌ ده‌ر كردنى هاوكاره‌كانیان دوو رۆژ نه‌چونه‌ سه‌ر كاره‌كانیان و له‌ به‌رانبه‌ر فه‌رماندارى شارى سنه‌ مانیان گرت. جێگه‌ى باسه‌ كه‌ كرێكارانى مانگرتوو خوازیارى لابردنى به‌لێننانامه‌ كاتییه‌كانى كرێكاران بوون و وتیان ده‌بێت به‌ فه‌رمى له‌گه‌ڵیان به‌لێننامه‌ واژۆ بكرێت ڕێکه‌و 2014-07-26 12:45:39
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی