فوئاد مه‌عسووم بوه‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق
به‌ به‌ده‌ستهێنانى ٢١١ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی عێراق،دوکتور فوئاد مه‌عسووم له‌سه‌ر پشکی کورد بوه‌ به‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق. خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار ده‌ستیپێکرد و  فوئاد مه‌عسوم به‌ ٢١١ ده‌نگ هه‌ڵبژێردراو بوو به‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق. به‌ پێى راپۆرتى که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی«الفیحاء»ی عێراق ، فوئاد مه‌عسووم کاندیدی کورد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ به‌ده‌ستهێنانى ٢١١ ده‌نگی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ک دووه‌م سه‌رۆک کۆماری کوردی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵبژێردرا. فوئاد مه‌عسووم له‌ خولی یه‌که‌مدا له‌ کۆی ٢٧٥ ده‌نگی وه‌رگیراو،١٧٥ ده‌نگی وه‌ده‌ست هێنا. ڕکابه‌ری فوئاد مه‌عسووم له‌ خولی دووه‌می ده‌نگدانه ‌که‌ حسێن مووسه‌وه‌ی بوو که‌ توانی ١٧ ده‌نگ مسۆگه‌ر بکات. دوای هەڵبژاردنی بەسەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن پەرلەمانەوە فوئاد مەعسووم سوێندی یاسایی خوارد.
 
 صورة
ڕێکه‌و 2014-07-24 12:37:10
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی جیهان )







سیاسی