پەیامی ناوەندی لاوان خەبات و رێكخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی ٣٠ پووشپەر ساڵرۆرژی كۆچی دوایی مامۆستا سید جەلال حوسێنی ساڵرۆرژی كۆچی دوایی مامۆستا سید جەلال حوسێنی ٤سال لەمەوبەر لە رۆژێكی وەكو ئەمردا مامۆستا سید جەلال حوسێنی یەكێك لە رێبەرە دڵسۆزەكانی نەتەوەكەمان و دامەزرێنەری سازمانی خە باتی كوردستانی ئێران بە نەخۆشیەكی كتووپەر كۆچی دوایی كرد بەكۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سید جەلال حوسێنی كەلێنێكی گەورە كەوتە نێو بزاڤی رزگاریخوازانەی نەتەوەكەمان و خەمێكی گەورەی خستە نێودڵمانەوە . لە سەرەتایی تەمەنی لاوێتیدا مامۆستایی رێبەرمان هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمان پەروەری لا دروست دەبێت و دەبێتە ئەندامی كۆمەلەی ژیانەوەی كوردستان و لە دەورانی مامۆستایەتیشدا لە مەدرەسەكانیدا بەردەوام باسی نیشتیمان پەروەری وشۆرش و خەبات و ئامانجەكانی نەتەوەكەمانی بۆ خوێندكارەكانی دەكرد وە چەندین مامۆستا لەسەر دەستی ئەو گەورەبوون. لە كاتی شۆرشی گەلانی ئێران لە سالی ١٩٧٩ مامۆستا سید جەلال حوسێنی یەكێك بوو لەو كە سانەی كە دەورونەخشێكی بەرچاوی هەبوو لە هاندانی چین و توێژەكانی كۆمەلگای كوردستان بۆشۆرشكردن دژی بە رژێمی پاشایەتی و بەدەست هێنانی مافەكانیان و خۆشی هەمیشە لە ریزی پێشەوەی خۆپیشاندەران بوو لەدوای سەركەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران هاتنە سەركاری رژێمی ئاخوندی وفریودانی نەتەوەی كورد و سرینەوە و حاشا كردنی مافەكانیان دووبارە مامۆستا لەگەل هاورێبازانی لە دەفتەری مامۆستا شێخ عیزەدین حوسێنی برای گەورەی دەستی دایەوە شۆرش و خەباتكردن بۆ بەدەست هێنانی مافەكانی نەتەوەكەمان، لەو كاتەشدا رژێمی ئاخوندی كوردی بە كافر و جودا خوازی تۆمەت باركردبوو بەلام مامۆستا سید جەلال بە توندی ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە و هەروەها خاڵخالی نوێنەری خومەینی چەندین جار نامەی بۆ مامۆستا نارد كە داوای لێكردبوو بگەرێتەوە خۆیی بە دوربگرێت لە موبارەزە و بە كردەوە كوردستان بەرێوەبەرێت . بەلام مامۆستا لە وەڵامدا نوسیبووی ((تۆ كەدەست تا ئەنیشكت بە خوێنی رۆڵەكانی كورد سوورە چۆن شەرم ناتگرێ‌ و داوای دەست هەڵگرتنم لە شۆرش دەكەی ، بەو پەروەردگارەی كە ئێوە نایپەرستن هەتا نەستاندنەوەی ئەو خوێنەی بەدەستی ئێوە ڕژاون ریزی شۆرش و خەبات بەجێ‌ ناهێڵم )) ئەم هەڵوێسشتەی جەنابی مامۆستا لەو كاتەدا زۆر جێی رێز و پێزانینی خەلكی بوو هەروەها كاتێك لە سالی ١٩٨٠ مامۆستا سازمانی خەباتی لە سەر رەوتی نەتەوەیی وئیسلامی دامەزراند ئەمەش بووە هۆیی ئەوەی كە لێنێكی گەورەی لە بزاڤی رزگاریخوازانەی نەتەوەكەمان لە كوردستانی ئێراندا پركردەوە و وە خەلكیش پێشوازیەكی گەرمیان لێكرد و لە ماوەیەكی كەمدا گەشەی كرد بەرەو ناوچەكانی كوردستان و دوای ئەوەیكە هەست كرا كە چیتر شەڕی ئایدۆلۆژیا لە كوردستان باوی نەماوە و نەتەوەی كورد دەبێت بۆ رزگاری خاك و نیشتمانەكەی خەبات بكات لەگەل گۆرین ناوی سازمانی خەباتی نەتەوەایەتی و ئیسلامی بۆ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران مەوافق بووو. كە وەك دەبینن سازمانی خەبات لە ئێستاشدا لە گەشەكردنێكی زۆردایە ، وە زۆرێك لە چاودێران و ئەو كەسانەی كە دیراسە و ماستەریان لە سەر ژیانی جەنابی مامۆستا و سازمانی خەبات كردووە ئەوە پشت راست دەكەنەوە كە دامەزراندنی سازمان لەو كاتەدا زەرورەتیەكی پێویست بوو لەوماوەیەی كە جەنابی مامۆستا سازمانی خەباتی دامەزراند دووجار بۆ سكرتێری گشتی هەلبژێردرا و لە كۆنگرەی سێدا خۆیی كاندید نەكردەوە بۆبەرێوبەری بەلام لە ریزی شۆرشدامایەوە و لە دڵسۆزیەكانی بەردەوام بوو. مامۆستا لە بواری نوسین و شیعر و پەخشان و ئەدەبدا یەكێك بوو لەو كە سانەی كە دەستێكی بالای هەبوو بەسەریاندا بێگومان كۆچی دوایی مامۆستا سید جەلال خەسارەتێكی گەورە بوو بۆ نەتەوەكەمان. جەنابی مامۆستا هەر لەسەرەتای شۆرشەوە باوەرێكی تەواوی بە مافی ژنان هەبوو و پێی وابوو تاكوو ژن ئازاد نەبێت كۆمەڵگاش رزگار نابێت، لە بواری كاركردنی لاوانیشداباوەرێكی تەواوی بە وزە و پتانسێلی لاوان هەبوو و لاوانی بە بڕبڕەی پشتی خەباتی رزگاری خوازانەی نەتەوەی كورد دەزانی و پێی وابوو كە دەبێت لاوان دەور و نەقشی خۆیان لە شۆرش و ئاگادار كردنەوەەی كۆمەڵگا بە باشی بگێرن و بە تەواوی خۆیان بە چەكی زانست و تكنۆلۆژیا تەیار بكەن تاكوو لەو رێگاوە خزمەتی خۆیان و نەتەوەكەیان بكەن. جێگەی ئاماژەیە كە دەبێت بلێن جەنابی مامۆستا بە بەردەوامی لە ناوو ریزەكانی سازمانی خەبات لە لاوان و ژنان كەڵكی وەر دەگرت و باوەری وابوو كە ئەو دوو چینەی كۆمەڵگا لە دەستەی بەرێوەبەری سازماندا كاریگەرییان هەبێت ، هەر وەك چۆن ئێستا بە خۆشییەوە دەبینین رێكخراوی ئافرەتانی خەبات و ناوەندی لاوان دەور و كاریگەری خۆیان لە مەیدانی شۆرشی نەتەوایەتی و لە بەرێوەبەری سازماندا هەیە. جارێكیتر سلاوی خۆمان دەنێرین بۆ رۆحی پاكی مامۆستای هەمیشە زیندوو و هەموو شەهیدانی سەربەرزی نەتەوەكەمان و بە تایبەتی شەهیدانی سازمانی خەبات و سەر لە نوێ پەیمان نوێ دەكەینەوە كە تا گەیشتن بە ئامانجە بەرزەكانی جەنابی مامۆستا بەردەوام بین لەسەر رێبازەكەی و هەموو توانای خۆمان بۆ خزمەتی نەتەوە و سازمانی خەبات بخەینە گەڕ. رێكخراوی ئافرەتانی خەبات و ناوەندی لاوانی خەبات دەستەی بەرێوەبەری ٣٠ پوشپەری 1393
صورة
 
 
صورة
ڕێکه‌و 2014-07-21 15:47:35
به‌شی ( به‌یاننامه )







سیاسی