کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوئاهه‌نگی رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، به‌ به‌شداری زۆرینه‌ی لایه‌نه‌کان، به‌ڕێوه‌چوو به‌ مه‌به‌ستی هاوئاهه‌نگی و تاوتوێکردنی دوایین پرسه‌کانی تایبه‌ت به‌ لاوانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات و کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان، کاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌، 15ی پووشپه‌ڕی 2714 کوردی، نوێنه‌ری زۆربه‌ی رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی رۆژهه‌لات، له‌ بنکه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئیڕان، کۆبوونه‌وه‌.
پرسی کۆنفڕانسی چوارپارچه‌ و هاوهەڵۆێستی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری رۆژهه‌ڵات بۆ کۆنفڕانسی چواره‌می لاوانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان و هه‌روه‌ها بڕیاردان له‌سه‌ر لادان له‌ ته‌وافۆقی لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵات و خستنه‌به‌رباسی پڕۆژه‌ی کاری داهاتوو بۆ لایه‌نه‌کانی لاوانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی نۆێنه‌ری رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، بوو.
سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌، وته‌بێژی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری رۆژهه‌ڵات بۆ چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوان، به‌ڕیز جه‌لال ره‌وانگه‌رد به‌رنامه‌ی کاری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی خسته‌به‌رباس و دوای ئالوگۆڕی بیرووڕا له‌ نێوان ئه‌ندامانی به‌شدار، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ ساخ بوونه‌وه‌:
راگه‌یه‌ندراوی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری رۆژهه‌ڵات که‌ به‌ ته‌وافۆقی هه‌موو لایه‌نه‌کان بووه‌، پابه‌ند بوون به‌ سه‌رجه‌م خاڵه‌کانی ئه‌و راگه‌یا‌ندراوه‌ دووپات کرایه‌وه‌. 
هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی کاری داهاتووی لایه‌نه‌کانی لاوانی رۆژهەڵات له‌ هه‌مبه‌ر پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ کوردستانی رۆژهەڵات یا هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان، له‌ حاله‌تێکدا به‌شداری ده‌که‌ین که‌ به‌ هاوڕایی و ته‌وافۆقی زۆرینه‌ی لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵات بێ و ده‌ور و نه‌قشی لاوانی رۆژهه‌ڵات دیار بێت.
له‌ ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی که‌ ده‌قی ته‌وافۆقی لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگی رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتی شکاندوه‌، به‌ پێی هه‌مان قه‌رارداد له‌گه‌ڵیان هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کرێ و له‌ پڕۆژه‌ هاوبه‌شه‌کانی داهاتووی رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی رۆژهەڵات ،به‌ بێ تێبینی به‌شدار ناکرێن.
ئه‌وه‌ی که‌ خاڵ و ئامانجی هه‌مان کۆبوونه‌وه‌ بوو و لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵات به‌ کۆده‌نگی له‌سه‌ری ساخبوونه‌وه‌، داڕشتنی پڕۆژه‌کارێکی هاوبه‌شی لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهەڵات بوو، که‌ هه‌وڵ بده‌ن له‌داهاتوو دا پرسی هاوده‌نگی و به‌ره‌ی کوردستانی له‌ نێوان حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات هه‌روه‌ک ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ که‌ له‌ پێش یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات ده‌ستی پێکرد و هاوده‌نگی لایه‌نه‌کانی لاوانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتی به‌دواوه‌ بوو. به‌ هه‌مان شێوه‌ نوێنه‌رانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ سه‌ردانی لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ن و له‌ نزیکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سکرتێرو نوێنه‌ری حیزبه‌کانی کوردستانی رۆژهەڵات ، کۆببنه‌وه‌.

لیژنه‌ی هاوئاهه‌نگی رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات
25/04/1393
صورة
ڕێکه‌و 2014-07-08 16:06:20
به‌شی ( به‌یاننامه )







سیاسی