دۆزینه‌وه‌ی ئاسه‌واری قاچاخی پێش زایین له‌ کرماشان
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئینتیزامی رژێمى ئاخوندى له‌ شاری هه‌رسین سه‌ر به‌ پارێزگای کرماشان، له‌ دۆزینه‌وه‌ی ٣ ئاسه‌واری قاچاخی مێژوویی له‌و شاره‌ هه‌واڵی دا.به‌ پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان؛ سه‌رهه‌نگ عه‌لی ئه‌میری ڕایگه‌یاند: دوێنێ یه‌کشه‌مه‌١٥ی پووشپه‌ڕ، به‌ دوای گه‌یشتنی ڕاپۆرتێک له‌ مه‌ڕ کڕین و فرۆشتنی ئاسه‌واری قاچاخی مێژوویی له‌ لایه‌ن هاووڵاتییه‌که‌وه‌، هێزه‌کانی پۆلیس له‌ ههلمه‌تێکدا ماڵی که‌سه‌که‌یان پشکنی و له‌ ئه‌نجامدا ٣ پارچه‌ ئاسه‌واری کۆنی قاچاخیان دۆزییه‌وه‌ که‌ مێژووکه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش زایین. به‌ وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌، ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌کان ڕاده‌ستی ئیداره‌ی ئاسه‌وار و میراتی فه‌رهه‌نگی کراون ‌و کارناسانی کۆنینه‌ ناسی ئاشکرایان کردووه‌ که‌ مێژووی ئه‌و ئاسه‌واره‌ کانزاییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌زار ساڵ پێش زایین.
 صورة
ڕێکه‌و 2014-07-08 07:52:33
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی