.ئامارەکانی توشبووانی ئیدز له‌ ئێران مەترسیدارن ئیدز، نەخۆشییەک کە لە بێدەنگیدا پەرەدەسێنێت و لە بێدەنگیشدا مرۆڤ دەکوژێت. ئایدز جۆرێک لە نەخۆشی ڤایرۆسییە کە سیستمی بەرگریی جەستە لەکار دەخات . تووشبووان بەو نەخۆشییە لە ئێران بەرەوڕووی کێشەی زۆر دەبنەوە ، ئەوان جگە لە چێشتنی ژان و دەردی نەخۆشییەکە، لەلایەن کۆمەڵگەشەوە دەخرێنە پەراوێزەوە.به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌ حكومه‌تییه‌كان، ئایدز لە ئێران گەیشتووەتە خاڵی هۆشداریی، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا ساڵی ٢٠١٣ رێژەی توشبووان بە نەخۆشی ئایدز لەو وڵاتە حەوت بەرامبەر بووە ، لە ساڵی ٢٠٠٠ تەنیا ٣٦٨٨  کەس توشبووی نەخۆشی ئایدز لە ئێران تۆمار کرابوو، کە ئەو رێژەیە ئێستا گەیشتووەتە ٢٧ هەزار و ٤١ کەس. ئەوە تەنیا رێژەی ئەو کەسانەیە کە ناویان لەلایەن بنکە تەندروستییەکانەوە تۆمارکراوە و کارناسان دەڵێن ئاماری راستی زۆر لەو رێژەیە بەرزترە . بەپێی ئامارە فەرمییەکان وەزارەتی تەندروستی و راهێنانی پزیشکی ئێران ساڵانە زیاتر لە پێنج هەزار کەس لە ئێران بەهۆی نەخۆشی ئایدزەوە گیان لەدەستدەدەن  نەخۆشی ئایدز سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت و لە رێگەی پەیوەندی سێکسی، دایک بۆ منداڵ، دەرزی گیرۆدەبووانی مادە هۆشبەرەکان و چەند رێگایەکی دیکەوە دەگوازرێتەوە. صورة ڕێکه‌و 2014-07-06 08:25:32
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی