ئێران فڕۆكەی شەڕكەری رەوانەی عێراق كردووە هه‌واڵده‌ریێكی بریتانیا جەخت لەوەدەكاتەوە، كە بۆ بەشداریكردن لە شەڕی داعش، رژێمی ئاخوندی ئێران فڕۆكەی شەڕكەری رەوانەی عێراق كردووە. بەپێی راپۆرتێكی پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی لە لەندەن،رژێمی ئاخوندی ئێران فڕۆكەی شەڕكەری رەوانەی عێراق كردووە، بۆ بەشداریكردن لە شەڕ دژی چەكدارانی گرووپی داعش، كە بەم دواییانە ناوەكەیان بۆ دەوڵەتی ئیسلامی گۆڕیوە. شیكەرەوانی پەیمانگاکە ئاماژە بەوەدەكەن، ئەو فڕۆكانەی عێراق، كە رۆژی یەكی تەمموز پێی گەیشتووە، سەرچاوەكەی ئێران بووە.  ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاندبوو، كە لە رووسیاوە فڕۆكەی شەڕكەری جۆری سوخۆی بەدەست گەیشتووە. راپۆرتە بەریتانییەكە جەخت لەوەدەكاتەوە ئەمە بەم واتایە دێت، كە لەم تەنگژەیەدا ئەمەریكا لەگەڵ ئێران لە یەك ریزدان، بەتایبەتی واشنتن پێش ئێران فڕۆكەی رادەستی عێراق كردووە. صورة ڕێکه‌و 2014-07-03 16:42:50
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی جیهان )







سیاسی