حیفازەت ئیتلاعاتی سوپا لە بۆکان، وێنەگرێکی کوردی دەستبەسەر کرد وێنەگر و وەرزشکارێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان لە شوێنی کارەکەی لەو شارە، لەلایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، فاتێح خوسرەوی، کوڕی محەمەد، رۆژی سێ‌شەممەرێکەوتی ١٠ی پووشپەڕ، لە دووکانی وێنەگرییەکەی لە شەقامی "ئینقلاب"ی شاری بۆکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کران و شوینی راگیرانی ئەو لاوە کوردە، بە کەسوکاری رانەگەیەندراوە. فاتێح خوسرەوی، مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاویش، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی ١ مانگ لە دەستبەسەریی هێزە ئیتلاعاتییەکاندا مابوویەوە، کە دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. صورة ڕێکه‌و 2014-07-03 16:39:14
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی