ئامانج لە دوورخستنەوەی دوو ئوستانی كوردستان و كرماشان لەیەکتر چیە لەئوستانی كرماشان دژایەتی لەگەڵ گەڵاڵەی دابەشكردنی كوردستانات بە سەر دوو ناوچە لەكۆی پێنج ناوچەی گەورەی ئێراندا، كرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، دوابەدوای ئەوەی جێگری وەزیری ناوخۆیی ئێران جێبەجێ‌كردنی گەڵاڵەی دابەشكردنی ٣١‌ ئوستانی ئێرانی بە سەر ٥ ناوچەدا راگەیاند، چالاكانی فەرهەنگی لە بەیاننامەیەكدا ناڕەزایەتیان بەو گەڵاڵەیە دەربڕی.لەو راگەیاندراوەدا هاتووە، لە گەڵاڵەكەدا لایەنە هاوبەشەكانی زمان، فەرهەنگ و ئێكۆنۆمیك لەبەرچاو نەگیراوە. پەنجا كەس لەچالاكانی فەرهەنگیی كورد لەكرماشان وێڕای هوشداری دان لەمەڕ ئەنجامی نەرێنیی ئەو گەڵاڵەیە، راشیانگەیاندووە، ئامانج لە جیا كردنەوە و دوو خستنەوەی دوو ئوستانی كرماشان و كوردستان لەیەكتر چیە؟ چوار ئوستانی كورد لەئێران ( كرماشان، ئیلام، ئازەربایجانی رۆژئاوا و كوردستان) لە گەڵاڵەی دابەشكردنی ئوستانەكاندا بە سەر دوو ناوچەی ٣ و ٤‌دا دابەش كراون. ئوستانەكانی كرماشان، ئیلام، لوڕستان، هەمەدان، خووزستان و مەركەزی بە ناوەندیەتی كرماشان سەر بە ناوچەی ‌٤‌ن و ناوچەی ٣‌ش ئوستانەكانی ئازەربایجانی رۆژهەڵات، ئازەربایجانی رۆژئاوا، ئەدەبیل، زەنجان، گیلان و كوردستان بەناوندیەتی تەورێز لەخۆ دەگرێ‌. بەشێكی بەرچاویش لەنوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی رژێم ئەیو گەڵاڵەیەیان بە نەرێنی و "نەخۆشی هێنەر" لەقەڵەم داوە. ڕێکه‌و 2014-07-02 12:23:45
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی