مەرگی كرێكارێكی كورد بەهۆی رووداوی كارەوە
كرێكارێكی خەڵكی ناوچەی شنۆ دوای سێ رۆژ مانەوە لەنەخۆشخانە گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی ١٠‌ی پووشپەڕ كرێكارێک بەناوی رەسووڵ نەبی‌زادە تەمەن ٢٨ ساڵ و كوڕی عوسمان، بەهۆی رووخانی میچی بینایەک بەسەریدا، كۆتایی بەژیانی هات. رەسووڵ نەبی زادە( رەسووڵ شكاک) خەڵكی ئاوایی "سینگان"‌ی سەر بە شاری شنۆ و خاوەنی ژن و منداڵ بووە. ئەو كرێكارە كوردە رێكەوتی ٧‌ی پووشپەڕ تووشی ئەو رووداوە بووە و دوای سێ رۆژ مانەوە لەنەخۆشخانەی شاری ورمێ گیانی لەدەست داوە. بەپێی راپۆرتی ئیدارەی گشتیی "تەئمین ئێجتماعی" لە ساڵی ١٣٩٢دا نۆزدە هەزار و ٤٧٧ كرێكار لەئێران تووشی رووداوی كار بوون و ئەوانەش تەنیا ئەو كرێكاران كە بە فەرمی ناویان لەئیدارەی "بیمە"‌دا تۆمار كراوە و خاوەنی دەفتەرچەی بیمەی بوونە. نەبوونی ئیمەنیی كار، نەبوونی كەرەسەی پێویست بۆ كاركردن، كەلوپەلی لەكار كەوتوو و هەروەها نەبوونی زانیاری كرێكاران لەسەر شێوزای كاركردن لەهۆكارە سەرەكییەكانی رووداوی كار لەئێرانن.
ڕێکه‌و 2014-07-02 12:20:12
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی