كۆبوونه‌وه‌ی لیژنەکانی ئاماده‌كاری هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان بۆ ئاماده‌کاری چواره‌مین كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوان، به‌رێوه‌چوو .

به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی باس و بابه‌ته‌كانی ئاماده‌كاری دوایین كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٩ی جۆزه‌ردانی ٢٧١٤ی كوردی به‌رامبه‌ر به‌ ١٩ی ژئۆنی ٢٠١٤ی زایینی له‌ شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌ریمی كوردستان، لیژنه‌كانی هه‌ر چواربه‌شی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و له‌سه‌ر دوایین قه‌رار و به‌رنامه‌كارییه‌كانی كۆنفرانس، ساخ بوونه‌وه‌...
...سه‌ره‌تا لیژنه‌ی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ل هه‌ردوو لیژنه‌ی باكوور و رۆژئاوا، كاتژمێر ٢ی دوانیوه‌رۆی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ک كۆبوونه‌وه‌. ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ وته‌بێژی رێكخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵات به‌رێز "جه‌لال ره‌وانگه‌رد" دوایین بریار و به‌رنامه‌كارییه‌كانی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری رۆژهه‌ڵاتی بۆ هه‌ر دوو لیژنه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، شی كرده‌وه‌ و دواتریش هه‌ردوو لیژنه‌ی باكوور و رۆژئاوا باسه‌‌كانی خۆیان و ئه‌نجامی دانێشتن و كۆبوونه‌وه‌كانیان، هەروەها سه‌رنج و تێبینییه‌‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی لیژنه‌ی رۆژهه‌ڵات، خسته‌به‌رباس.ئەنجامی کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیە، هەردوو لیژنەی رۆژئاوا و باکووور پشتگیری خۆیان لە بڕیارەکانی سمیناری ئامادەکاری کۆنفرانسی چوارەم کە لیژنەی رۆژهەلات ماوەیەک لەمەوپێش له‌ سه‌ره‌تاکانی مانگی 5ی زاینی لە شاری سلێمانی رێکیخستبوو، و لەوێدا بڕیاری گرتنی کۆنفرانس لە مانگی ٦ی زایینی لە شاری هەڵەبجەی شەهید، هاتبووه‌ به‌رباس، راگەیا‌ند.پاش ئەو کۆبوونەوەیە هەر سێ لیژنەی ئاماده‌کاری کۆنفڕانس له‌ رۆژهەڵات و باکوور و رۆژئاوا لەگەڵ لیژنەی ئامادەکاری باشوور بە سەرپەرەستی بەڕێز شێرزاد مامە ئه‌ندامی لیژنه‌ی باشوور هەر هه‌مان رۆژ لە شاری هەولێر کاتژمێر ٤:٣٠ ی ئێواره‌، کۆبوونەوە.سەرەتا وتەبێژی لیژنه‌ی رۆژهەڵات باسەکانی خۆیان ئاراستەی لیژنەی باشوور کرد و دواتر نوێنەرانی لیژنەی باشوریش دوایین قەرار و باسەکانی لیژنەی خۆیان، پێشکەش کرد.لە دوای باس و موناقشەیەکی ٢ کاتژمێری لیژنەکانی چوارپارچەی کوردستان، نوێنەرانی ئه‌و چوار لیژنەیه‌، لەسەر ئەم چەند خاڵەی خوارەوە ساخ بوونەوە:بڕیاردرا کە لە ٣ رۆژی داهاتوو دا، لیژنەی هه‌رپارچه‌یه‌ک ٢کەس له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌که‌یان دیاری بکەن و سەردانی ئەو لایەنانەی کە تا ئیستا قەراری بەشدارییان لە کۆنفڕانس نەداوە، بکەن و هەر هەمان لیژنە دوایین بڕیار لەسەر بەڕێوەچوونی کۆنفڕانس بدەن جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ که‌ لیژنەی رۆژهەڵات، هەروەک پێشتر رایگەیاندبوو، بە پێی بڕیاری سمیناری ئامادەکاری کۆنفڕانس که‌ بە بەشداری زۆربەی رێکخراوەکانی لاوانی هەرچوارپارچەی کوردستان رێکخرابوو‌ و له‌ ئەنجامی ئەو سمینارە کۆمەڵێک بڕیار درابوو، ئه‌وان پابەندن بەو بڕیارانه‌ که‌ یه‌ک له‌ بڕیاره‌کان، قه‌راربوو لە مانگی ٦ی زایینی کۆنفڕانس بەڕێوە بچێ و لە ئەگەری بەڕێوەنەچوونی لە کاتی دیاریکراو سەرجەم رێکخراوەکانی رۆژهەڵات کە ئەرکی رێکخستن و بەڕێوەبردنی چوارەمین کۆنفڕانسیان لە ئەستۆیە، رایانگەیاندوە کە دوایی کاتی دیاری کراو، کۆنفڕانس بەڕێوە نابه‌ن. هه‌روه‌ها هۆکارەکانی بە ئەنجام نەگەیشتنی تێکۆشانی ٤مانگەی لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهەڵات و ئەو بەربەستانەی لەسەر بەڕێوەنەچوونی کۆنفڕانس و هۆکارەکانی بۆ بیروڕای گشتیی، رادەگەیەنن بڕیاره‌ پاش ئەو دانیشتنەی نوێنەرانی هەر چوار لیژنەی ئاماده‌کاری کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌ر چوارپارچەی کوردستان، رۆژی یەکشەممە یا دووشەممە پرێس کۆنفڕانسێک رێک بخرێت و ئەنجامی سەرجەم تێکۆشانی لیژنە و دوایین بڕیارەکان، رادەگەیەندرێت.
ڕێکه‌و 2014-06-21 09:10:15
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی