کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری رۆژهه‌ڵات بۆ چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان. 10463898_679576252108911_8940637998233003701_n
له‌ به‌ره‌به‌ری به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان، لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات، کاتژمێر ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٣ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ ٩/٦/٢٠١٤ی زایینی له‌ بنکه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لێژنه‌، کۆبوونه‌وه‌ سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ڕێز جه‌لال ره‌وانگه‌رد وته‌بێژی لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات، به‌رنامه‌ی کاری کۆبوونه‌وه‌که‌ی خسته‌به‌رباس‌و دواتر هه‌رکام له‌ ئه‌ندامانی لێژنه،‌ تێ‌بینی‌و پێشنیاره‌کانی خۆیان خسته‌به‌رباس‌و دوای ئاڵ‌وگۆڕی بیروڕا له‌ نێوان ئه‌ندامانی لێژنه‌ی رۆژهه‌ڵات، له‌سه‌ر دوایین بڕیار‌و ئاماده‌کارییه‌کانی چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان که‌ ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌، ساخ بوونه‌وه‌.
به‌پێی دوایین هه‌ڵوێستی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات، بڕیار درا‌ له‌ کۆتاییه‌کانی مانگی ٦ی زایینی(٢٠١٤) له‌ ...شاری "هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید"، چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوان به‌ڕێوه‌ بچێت.
خاڵێکی دیکه‌ی باسی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئاماده‌کار‌ له‌سه‌ری ساخ بوونه‌وه‌، بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ لاوانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌ماهه‌نگی بکرێ‌و دوایین بڕیاره‌کانی ئاماده‌کاری کۆنفڕانسیان پێ رابگه‌یه‌ندرێ.
هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌یه‌کی نزیک‌دا پرێس کۆنفڕانسێک رێک بخرێ‌و سه‌رجه‌م باس‌و ته‌وه‌ره‌کانی کۆنفڕانس‌و کاتی به‌ڕێوه‌چوونی به‌ڕای گشتی بگه‌یه‌ندرێ.
لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات
بۆ چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان
١٩ی جۆزه‌ردانی ٢٧١٤ی کوردی
٩/٦/٢٠١٤ی زایینی
ڕێکه‌و 2014-06-10 02:25:38
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی