چەوەندەركارانی كورد لەلایەن كارخانە قەندی میاندواوەوە فشارییان خراوەتە سەر
كارخانە قەندی شارستانی میاندواو سیاسیەتی "سزادان و فرۆشی بەزۆرە ملێ"ی گرتۆتە بەر و ئەو سیاسەتەش رەنگدانەوەی لەسەر باری گوزەران و بژێوی وەرزێران و چەوەندەركارانی كورد بووە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، هاوكات لەگەڵ دەسپێكی ساڵی وەرزێڕی، چەوەندەركارانی باشووری ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا بەتایبەت شارستانی میاندواو لەگەڵ كێشەی فرۆشی بەرهەمەكانیان بەرەڕوو بوونەتەوە. ئەو كێشانە كە خۆیان لە نەبوونی بەڕێوەبەریی تەندروست و سالم، ناكارامەیی ناوەندی حكوومەتییەكان و نەبوونی بەرپرس لەبەشی وەرزێڕێدا بینیوەتەوە و كارخانەی قەندی میاندواویش وەكوو یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكان پەرەی بەو قەیران و كێشانە داوە. سەرەڕای ئەوەی ماوەی زیاتر لەشەش مانگ بەسەر دانی چەوەندەری وەرزێڕان بە كارخانەی قەند تێدەپەڕێ، بەڵام هەتا ئێستا بەشێك لەپارەی ئەو بەرهەمانە لەلایەن كارخانە قەند و سازمانی جیهادی وەرزێڕییەوە رادەستی وەرزێران نەكراوە. قەیران و كێشەیەكی دیكەی كارخانەی قەندی شارستانی میاندواو، فرۆشتنی "تۆوی" ئێرانی زۆرەملێبە وەرزێڕانە و خرابی ئەو تۆوانەیە ، بەڵام لەهەمبەردا ئەگەر وەرزێڕان بیانهەوێ"تۆوی" چەوەندەری وڵاتانی ئورووپایی بكڕن، تێچوویەكی زۆری تێدەچێو وەرزێڕان لە دابین كردنی بێتوانان. كارخانەی قەندی میاندواو ساڵی ١٣١٥ لە نزیك چۆمی "چەغەتوو" دامەزراوە و توانای وەرگرتنی رۆژانە ١٨٠٠ تۆن چەوەندەری هەیە.
ڕێکهو 2014-05-15 12:56:38
بهشی ( ههواڵهکانی کوردستان )