بێکاری سه‌ره‌کیترین کێشه‌ی کوردستانه‌ ‌ 800px-Zebar_valley



عه‌بدولمحه‌مه‌د زاهدی پارێزگاری رژێمی ئاخوندی لە کوردستان له‌ دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پڵانڕێژی کوردستان كە ڕۆژی دووشه‌ممه‌ (22ی گوڵان) له‌ هۆڵی ده‌وڵه‌ت له‌ ناو ئیداره‌ی پارێزگای کوردستان، به‌ڕێوه‌چوو، رایگەیاند، وشه‌ی بێ به‌ش بۆ کوردستان به‌ کار ناهێنم چونکوو پێم وایه‌ که‌ خوا هیچ شوێنێک له‌ زه‌وینی بێبه‌ش نه‌خولقاندووه‌ به‌ڵکوو ئه‌وه‌‌ ئێمه‌ین که‌ نه‌مانتوانیوه‌ سامانه‌کان به‌ باشی و له‌ جێی خۆیدا به‌کار بێنین. بەڵام دەبێت بڵێم دواکه‌وتوویی کوردستان قه‌ره‌بوو نه‌کرایه‌وه‌. پارێزگاری کوردستان به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ پێوه‌ره‌کانی گه‌شه‌کردن له‌ کوردستان له‌ خواره‌وه‌یه‌، سه‌ره‌کیترین کێشه‌ی به‌رده‌م گه‌شه‌ی کوردستانی به‌ نه‌بوونی ژێرخانه‌کانی به‌شی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ناوبرد و وتی: له‌ هه‌موو بواره‌کاندا به‌تایبه‌ت بواری زه‌وینی و ئاسمانی و هێڵی ئاسن له‌گه‌ڵ بارودۆخێکی دژواردا ڕووبه‌ڕووین. زاهدی به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ له‌ بواری کاردا کێشه‌ی جیددیمان هه‌یه‌ وتیشی: ڕێژه‌ی گه‌شه حه‌شیمه‌ت له‌ کوردستان له‌ چاو مامناوه‌ندی وڵات خوارتره‌ و ‌‌‌‌هۆکاره‌که‌شی کێشه‌ی بێکاری و کۆچ کردنه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر نه‌کرێت سنووره‌کان له‌ حه‌شیمه‌ت خاڵی ده‌بنه‌وه‌. هەروەها وتی، ته‌واوکردنی گه‌ڵاڵه‌ نیوه‌ته‌واوه‌کانی کوردستان پێویستی به‌ 7 هه‌زار میلیارد تمه‌ن بودجه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ بارودۆخی ئێستادا دابین کردنی ئه‌و گوژمه‌ خه‌ونێکی دووره‌.زاهدی وشه‌که‌ساڵی و که‌مبوونه‌وه‌ی باران و کێشه‌ی خۆڵبارینی به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر ژینگه‌ی کوردستان ناوبرد و زیادیشی کرد: ده‌ریاچه‌ی زرێبار به‌هۆی ئه‌م کێشانه‌وه‌ له‌ گیانه‌ڵادایه‌.
ڕێکه‌و 2014-05-15 12:47:37
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی