وتووێژه‌كانى رژێمى ئاخوندى له‌گه‌ڵ ئاژانسى ئێنرژى ناوه‌كى به‌ بێ پێشكه‌وتن كۆتایى هات 201451371338871971551_%D9%85%D8%B0%D8%A7%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D8%AA-%D9%87%D8%B3%D8%AA%D9%87-%D8%A7%DB%8C-%D8%A8%DB%8C%D9%86-%D8%B1%DA%98%DB%8C%D9%85-%D8%A7%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D9%88-%DA%A9%D8%B4%D9%88%D8%B1%D9%87%D8%A7%DB%8C-5%5E1-%D8%A2%D8%B1%D8%B4%DB%8C%D9%88

به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیترز، وتووێژه‌ ناوه‌كییه‌كانى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ناوه‌كى و رژێمى ئاخوندى ئێران له‌ وییه‌ن دواى سێ كاتژمێر به‌ بێ هیچ راگه‌ێندراوێك بۆ یارمه‌تى كه‌م كردنه‌وه‌ى نیگه‌رانى له‌ چالاكییه‌ ناوه‌كییه‌كانى رژێمى ئاخوندى كۆتایى پێهات. روون نییه‌ كه‌ پێشكه‌وتنێك له‌و وتووێژانه‌دا بوبێت و ئه‌م گۆمانه‌ش روون نییه‌ كه‌ رێگه‌ چاره‌ێك له‌و بابه‌ته‌دا دۆزرابێته‌وه‌. به‌ پێى ئه‌م راپۆرته‌، به‌ پێچه‌وانه‌ى وتووێژه‌كانى رابردوو هیچ كام له‌ لایه‌نه‌كان دواى وتووێژه‌كان هیچ بۆچوونێكیان رانه‌گه‌یاند و بریار وایه‌ كه‌ رژێمى ئاخوندى تا نێوه‌ى مانگى مه‌ى زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و چاشنییانه‌ى كه‌ بۆ ته‌قینه‌وه‌ێكى ناوه‌كى به‌كار ده‌هێندرێن بدات به‌ ئاژانس، به‌لام دیارى نه‌كراوه‌ كه‌ چ كاتێك سه‌ر له‌ نوێ كۆده‌بنه‌وه‌.
ڕێکه‌و 2014-05-13 11:23:47
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی