زیندانییەكی تەمەن ٥٣ ساڵەی كورد لە ئەهواز لەسێدارە درا 102959
<br>رێكخراوی زیندانەكانی رژێمى ئاخوندى ئێران حوكمی سێدارەی هاووڵاتییەكی كورد و هەشت كەسی دیكەی لەزیندانی "كاروون"‌ی ئەهواز بەڕێوە برد. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٢٢ی بانەمەڕ لەحەوشەی زیندانی كاروون هاووڵاتیەكی كورد بەناوی عەلی ئیسماعیلی كوڕی محەممەد ٥٣ ساڵ، خێزاندار و خەڵكی شاری مەهاباد  به‌ تۆمه‌تى "بازرگانی بەمادە سڕكەرەكان" لەسێدارە درا. هاوكات لەگەڵ عەلی ئیسماعیلی، هەشت زیندانی دیكەش بە تاوانی هاوچەشن لەسێدارە دراون.دەوترێت كە رێژەی ئێعدام لەئێران نزیك بە ٢٤% پەرەسەندنی بە خۆیەوە بینیوە.<br> 
ڕێکه‌و 2014-05-13 11:17:47
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی