زیاتر لە ١٣٠ ئاوایی لەئوستانی كوردستان ئاوی خواردنەوەیان نیە 943
١٣٢ ئاوایی سەر بە شارەكانی بیجار و دیواندەرە لەئوستانی كوردستان لەگەڵ نەبوون و كەمی ئاوی خواردنەوەی خاوێن بەرەوڕوون و ئەگەری ئەوەش هەیە ئاوی ئەو ئوستانە جیرەبەندی بكرێت. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، دانیشتوانی ٦٢ ئاوایی شارستانی دیواندەڕە و ٧٠ ئاوایی سەر بە شارستانی بیجار، بێ‌ئاوی بەرۆكی گرتوون و بۆتە كێشەیەكی زۆر جیدی. نوێنەری شارەكانی سنە، كامیاران و دیواندەرە لەمەجلیس، باسی لەكێشەی بێ‌ئاوی كردووە و رایگەیاندووە، لەكۆی گشتیی ١٨٠ ئاوایی شارستانی دیواندەرە، ٦٢ یان بێ‌ئاون. لەلایەكی دیكەوە ٧٠ ئاوایی بیجاریش لەگەڵ كێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوەی خاوێن بەرەوڕوون و لەو بارەیەوە نوێنەری شاری بیجار لەمەجلیس بە هەواڵدەریی "فارس"‌ی راگەیاندبوو، كەم ئاوی لەئوستانی كوردستان و شاری بیجار گەیشتۆتە ئەو پەڕی خۆی. نەبوونی پلانی توكمە و كەمی پاشكەوتی سەرچاوە ئاوییەكان لە ئوستانی كوردستان بەتایبەت لە بەشی رۆژهەڵات، ئەو ئوستانە بەرەو جیرەبەندی كردنی ئاو دەبات. لەحاڵی حازردا كێشەی بێ‌ئاوی لە ئاواییەكانی سەر بەشاری بیجار و دیواندەرە بەچەشنێكە، هاووڵاتیان بۆ شوتنی قاپ و كەلوپەلی ناو ماڵ دەستەو وەستان ماونەتەوە.
ڕێکه‌و 2014-05-13 11:16:41
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی