داخرانی کارگەیەک لە دیواندەرە، بێکاریی ١٢ کرێکاری ژنی لێکەوتەوە ghaiemShahr_zanan_12_111
کارگەی بەرهەمهێنانی کەیک و کولووچەی شیرکەتی بەهارانی دیواندەرە، بەرەوڕووی داخران بوویەوە و کرێکارەکانی بێکار کران. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لەگەڵ داخرانی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کەیک و کولووچە لە شاری دیواندەرە، ، کە بە ناوی تیجارەتیی "ئاژاڵ"ـەوە کاری دەکرد، سەرجەم کرێکارەکانی کە ژن بوون، لەسەر کار دەرکراون و موچەشیان پێ نەدراوە. دەگوترێت، خاوەنی ئەو کارگەیە بە هۆی دەستڕۆیشتوویی لە ئیدارەی کار لە چەند مانگ پێش ئێستاشەوە لە دانی مووچەی ئەو ١٢ کرێکارە ژنە خۆی بواردووە و سەرەڕای ئەوەی لە ئیدارەی کار سکاڵا لەسەر خاوەن کارگەکە تۆمار کرابوو، بەڵام مووچەی کرێکارەکانی نەداوە. لەلایەکی دیکەوە، دەرمانخانەکانی ناوەندی تەندروستیی دیواندەرە، کە ماوەی نزیک بە ٣ ساڵە دراوە بە کەرتی تایبەت، چەندین ژن لەو ناوەندانە مانگانە بە بڕی ١٥٠ هەزار تمەن کار دەکەن. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندی دەرمانیی گوندەکانی گاوەشەلە، زەڕینە، برایم‌ئاوا، هەزار کانیان، مەڕان و کۆڵ و چەندین گوندی دیکەی سەربە شاری دیواندەرە، سەرەڕای ئەوەیکە بەو مووچە کەمە کاریان پێ دەکرێت، بە بێ بیمە لەو ناوەندە دەرمانی‌یانە سەرقاڵی کار کردنن.
ڕێکه‌و 2014-05-13 11:10:06
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی