جان كێرى: رێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ رژێمى ئاخوندى باشتر له‌ خراپ رێكه‌وتنه‌ 10259786_660469030673028_4808732089200987277_nوه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، تاران ده‌بێت بریاراتێكى سه‌خت بگرێت و نابێت ده‌ستى به‌ چه‌كى ناوه‌ى بگات. به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سایتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا نوسیویه‌، جان كێرى دواى چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ كاترین ئه‌شتۆن به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كیه‌تى ئوروپا له‌ مه‌رِ وتووێژه‌ ناوه‌كییه‌كانى ولاتانى ٥ + ١ له‌گه‌ڵ رژێمى ئاخوندى وتى، حه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌شتۆن و به‌رپرسانى سیاسى سه‌ر له‌ نوێ له‌ وییه‌ن كۆ ده‌بنه‌وه‌ تاكوو رێگه‌ چاره‌ێكى ئه‌ساسى بۆ به‌رنامه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێم بدۆزنه‌وه‌. ناوبراوو هه‌روه‌ها وتى، ئێمه‌ له‌سه‌ر ئامانجه‌كانمان سوورین و رژێمى ئاخوندى ده‌بێت بریارێكى سه‌خت بدات كه‌ نابێت ده‌ستى به‌ چه‌كى ناوه‌كى بگات، ئه‌و رژێمه‌ ده‌بێت بیسه‌لمێنێت كه‌ به‌رنامه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ى ئاشتى ئامێزه‌. كێرى هه‌ره‌ها وتى من چه‌ندین جار وتومه‌ كه‌ رێك نه‌كه‌وتن باشتر له‌ رێك كه‌وتنێكى خراپه‌.
ڕێکه‌و 2014-05-12 04:44:07
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی جیهان )







سیاسی