مه‌رگی ٣١ کرێکار له‌ کوردستان t2.gstaticبه‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پزیشکی دادوه‌ری کوردستان ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی‌ ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی سووتان وڕووداوه‌کانی کار له‌ پارێزگای کوردستان ٥٤ کرێکار گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. غولامڕه‌زا هومایوون پوور رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو، ٢٣ که‌س به‌هۆی سووتان گیانیان له‌ ده‌ست داوه و ئه‌م ڕێژه‌‌ له‌چاو ساڵی ڕابردووتری ٤ له‌سه‌د ڕێژه‌که‌ی که‌م بووه‌ته‌وه‌. زیادیشی کرد: به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕاگه‌یێندراوه‌‌کان له‌ ساڵی ڕابردوودا سه‌رجه‌م ئه‌و کرێکارانه‌ی که‌ به‌هۆی سووتانه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ ٧ پیاو و ١٦ ژن بوونه‌. هه‌روه‌ها وتیشی ساڵی ڕابردوودا ٣١ کرێکار به‌هۆی ڕووداوه‌کانی کاره‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ که‌ له‌چاو ساڵی پێشتری ٣٧ له‌سه‌د ئه‌م ڕێژه‌یه‌ دابه‌زیوه‌. وتیشی: به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته‌کان ساڵی ڕابردوو به‌ گشتی له‌ پارێزگای کوردستاندا ٣٤٨ که‌س به‌هۆی ڕووداوی کاره‌وه‌ بریندار و گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ که‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌چاو ساڵی ١٣٩١ که‌ ٤٣١ که‌س به‌ر ڕووداوه‌کانی کار که‌وتبوون ١١ له‌سه‌د دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینیوه‌. جێگه‌ى باسه‌ كه‌ سالانه‌ به‌ هۆى نه‌بوونى پێداویستى ئیمه‌نى و نه‌بوونى ئه‌منییه‌تى كارى سه‌دان كه‌س له‌ كرێكاران له‌ ئێران تووشى رووداوى كار ده‌بن و هیچ ناوه‌ندێكى رژێمى ئاخوندى خۆى لێ به‌ به‌رپرسیار نازانێت.
ڕێکه‌و 2014-04-28 09:14:50
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی