مه‌ترسى به‌رێوه‌چوونى حوكمى ئێعدامى چوار زیندانى سیاسى كورد 10155149_655217117864886_2126851330371505393_nچوار زیندانى سیاسى كورد مه‌ترسى به‌رێوه‌ چوونى حوكمى ئێعدامیان له‌سه‌ره‌. به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، چوار زیندانى سیاسى كورد به‌ ناوه‌كانى، مه‌حه‌مه‌د عه‌بده‌ڵلاهى، مۆسته‌فا سه‌لیمى، عه‌لى و حه‌بیب ئه‌فشارى كه‌ به‌ تۆمه‌تى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ حیزبه‌ كوردییه‌كانى نه‌یارى رژێمى ئاخوندى به‌ ئێعدام مه‌حكوم كراون، حوكمه‌كه‌یان رۆژى سێشه‌مه‌ ٢ى بانه‌مه‌رِ له‌ لایه‌ن دادگاى بالاى رژێمه‌وه‌ پشتراست كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ لایه‌ن ئیجراى ئه‌حكامى زیندانى ورمێوه‌ به‌و زیندانییانه‌ راگه‌ێندراوه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێده‌چێت كه‌ حوكمى ئێعدامى ئه‌و چوار زیندانییه‌ سیاسیه‌ كورده‌ به‌م زوانه‌ به‌رێوه‌ بچێت.
ڕێکه‌و 2014-04-25 10:46:15
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی