ڕێژه‌ی بێکاری له‌ کوردستانى ئێران لة سةرووى ٢٥ له‌سه‌ده‌ 1606856_655217504531514_8539964266917700440_nبه‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، نوێنه‌رى شاره‌كانى سنه‌، كامیاران و دیوانده‌ره‌ له‌ مه‌جلیسى رژێمى ئاخوندى ڕایگه‌یاند که‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێکاری له‌ پارێزگای کوردستاندا زیاتر له‌ ٢٥ له‌سه‌د،ه‌ گه‌نجانی ئه‌و پارێزگایه‌ بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان ڕووده‌که‌نه‌ سنووره‌کان. سه‌یید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مه‌جلیس له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌٢ی بانه‌مه‌رِ، له‌ ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کی یاسایی بۆ وه‌زیری ناوخۆ له‌ به‌رانبه‌ر ڕێژه‌ی به‌رزی بێکاری له‌ پارێزگای کوردستان، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی. ناوبراو وتی: پارێزگای کوردستان له‌ ڕووی ڕه‌خساندنی هه‌لی کاره‌وه‌ له‌ دۆخێکی ناله‌باردایه‌ و ڕێژه‌ی بێکاری له‌ سه‌رووی ٢٥ له‌سه‌ده‌ و زۆرێک له‌ گه‌نجانی کوردستانی بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان ناچاربوونه‌ ڕوو له‌ سنووره‌کان بکه‌ن. عه‌له‌وی به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ هێشتاکه‌ پێناسه‌یه‌کی ڕوون له‌ قاچاخ و کاڵای قاچاخ نه‌کراوه‌، ئه‌وه‌ی به‌ هۆکارێک زانی بۆ دروستبوونی کێشه‌ بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌.
ڕێکه‌و 2014-04-25 10:45:38
به‌شی ( وتاره‌کان )







سیاسی