كچانی شیناوێ لەبیریان ناچێتەوە t2.gstaticبه‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ١٧ مانگ بەسەر ئاگرگرتنی سۆبەی قوتابخانەی كچانی شیناوێی پیرانشار تێدەپەڕێ، كە تێیدا ٢٩ قوتابی سووتان و ٢ـی دیکەش گیانیان لەدەست دا. لەو رووداوەدا به‌رپرسانى رژێمى ئاخوندى وه‌ك پێویست فریای قوربانیان نەكەوتن، بەڵام خەڵك و دامەزراوە مەدەنییەكان هەرچییان لەدەست هات كردیان. تاكوو ئێتا رژێمى ئاخوندى هەوڵی جدی بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان بە پێی پێوەرە ستانداردەكان نەداوە، بۆیە تاوەكو بیمەی تەواوی قوربانیانی شیناوێ نەدرێ و قوتابخانەكان بە باشی نۆژەن نەكرێتەوە، كچانی شیناوێ بیرەوەری خۆیان لەبیر ناچێتەوە. جێگه‌ى باسه‌ كه‌ تاكوو ئێستا چه‌ندین جار دایك و باوكى ئه‌و كچه‌ سووتاوانه‌ له‌ ئاست گوێنه‌دانى به‌رپرسانى رژێم به‌ ده‌رمانى ئه‌و خوێندكاره‌ سووتاوانه‌ ناره‌زایه‌تییان ده‌ربرێوه‌ و تاكوو ئێستا ولامیان وه‌ر نه‌گرتووه‌.
ڕێکه‌و 2014-04-23 10:05:44
به‌شی ( وتاره‌کان )







سیاسی