٢٨ چالاكی سیاسی كورد سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەركراوە t0.gstaticبه‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، ئێرانی ژێر ده‌سه‌لاتی رژێمی ئاخوندی یەكێكە لەو وڵاتانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆرترین سزای لەسێدارەدانی تێدا جێبەجێدەكرێت و تەنیا لەساڵی رابردوودا زیاتر لە ٦٧٣ زیندانی لەسێدارە دراون، ئەمە جگە لەوەی چەندین زیندانیی دیكەش بەنهێنی لەسێدارە دەدرێن. لەكاتێكدا حكومەتەكەی رووحانی دەسەڵاتی گرتەدەست، كوردان كۆمەڵێك خەونی گەورەیان بەو حكومەتە هەبوو، بەڵام وەك چالاكانی مافی مرۆڤ رایده‌گه‌ێنن رەوشەكە خراپتر بووە، چونكە لەنێو زیندانەكانی ئێراندا زیاتر لە ٢٨ زیندانیی چالاكی سیاسی كورد سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەركراوەو لە چاوەڕوانی جێبەجێكردنی سزاكەدان. ئه‌مه‌ جگە لە خراپیی مامەڵەكردن لەگەڵ زیندانییه‌كاندا رێژەكەشیان زۆرە، بەجۆرێك چوارهێندە زیاترە لە ئستاندارده‌ جیهانییەكان، دوایین زیندانیكراوی كوردیش كە لە سێدارە دراوە لە كرماشان بووە بە ناوی سمكۆ خۆرشیدی، جێگه‌ی باسه‌ كه‌ هەندێك لە ئامارە نافەرمییەكانیش ئاماژه‌ به‌ بوونی ٨٠٠ زیندانیی كورد لە زیندانەكانی رژێمی ئاخوندی ده‌كه‌ن.
ڕێکه‌و 2014-04-22 10:26:41
به‌شی ( وتاره‌کان )







سیاسی