گیانی بەربژێری خەڵاتی ئاشتی
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی دووشەممە رێكەوتی ١‌ی بانەمەڕ پەریناز حەسەنی هاوسەری كەبوودوەند سەرەڕای دروست كردنی كێشە و ئاستەنگ لەلایەن مەئموورانی زیندانی ئێڤینەوە، توانی چاوی بە لێپرسراوی زیندانی كراوی رێكخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی كوردستان بكەوێ‌. دوابەدوای ئەو چاوپێكەوتنە، رێكخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی كوردستان بە دەركردنی بەیاننامەیەك، خوازیاری پێڕاگەیشتنی پزیشكیی محەممەد سەدیق ك



300x180x3128.jpg.pagespeed.ic.QinSuGu4I_
ەبوودوەند بوون و رژێمی ئاخوندی ئێرانیان بە بەرپرسیار لەهەمبەر گیانی ئەو چالاكەی مافی مرۆڤە زانیوە. لەئەنجامی هێرشی گاردی تایبەت و هێزە ئەمنییەكان بۆ سەر زیندانی ئێڤین كە حەفتەی پێشوو رووی‌دا، كەبوودوەند دوو قامكی لاقی و سێ‌پەراسووی شكا و هەروەها "تاندۆم"‌ی دەستی چەپی ئازاری پێگەیشتووە و گورچیلەكانیشی تووشی خوێنڕێژی بوونە.



 




لێدان و كوتانی محەممەد سەدیق كەبوودوەند لەزیندانی ئێڤین، لەگەڵ پەرچەكرداری رێكخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی كوردستان بەرەوڕوو بوویەوە.
ڕێکه‌و 2014-04-22 10:23:22
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی