مانگرتن له‌ شاره‌كانی ورمێ، بۆكان و سه‌قز 10156168_651215278265070_1395470223831460376_nئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی خاكه‌لێوه‌ كرێكارانی كارخانه‌ی ئاجۆر په‌زی ورمێ بۆ پێنجه‌مین رۆیشتنه‌ ناو پێنجه‌مین رۆژ له‌ مانگرتنه‌كه‌یان. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌دان كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی خاكه‌لێوه‌ له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ كه‌م بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان و به‌رز بوونه‌وه‌ی هه‌زینه‌ی ژیان ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن. هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌س له‌ كرێكارانی ئاجۆر په‌زی بۆكان له‌ رۆژی ١٩ی خاكه‌لێوه‌وه‌ له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ كه‌م بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و رایانگه‌یاندووه‌ تا حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ زیاد نه‌كرێت به‌ مانگتنه‌كه‌ی خۆیان درێژه‌ ده‌ده‌ن. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی شاری سه‌قز رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ خاو بوونی خه‌تی ئێنترنێت له‌ به‌رده‌م كافی شاپه‌كانی ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ێكی ناره‌زایه‌تییان ساز كرد.
ڕێکه‌و 2014-04-16 11:29:56
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی