به‌ره‌و چواره‌م کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوار پارچه‌ی كوردستان! له‌ ژێر دروشمی :

"له‌ پێناو یه‌ک گوتاری نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان"دا
به‌ پێی بڕیاری یه‌که‌م کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوار پارچه‌ که‌ له‌ 16/3/2011ی‌زایینی له‌ ئامه‌د(دیاربه‌کر)، باکووری کوردستان به‌سترا، ساڵانه‌ هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان میوانداری کۆنفڕانسیک ده‌کا.هه‌ر به‌ پێی ئه‌و بڕیاره‌ کۆنفڕانسی ئه‌م ساڵ له‌سه‌ر ئه‌رکی لاوانی رۆژهه‌ڵاته‌. بۆ ئه‌وه‌ی کۆنفڕانسه‌که‌ به‌ باشی به‌ڕێوه‌بچێ‌و تووشی هیچ جۆره‌ قه‌یرانێک نه‌بێ ئێمه‌ خۆمان وه‌ک لاوانی رۆژهه‌ڵات به‌ر له‌ هه‌موو شتێک کورد وته‌نی: "ماڵی خۆمان رێک خست". بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ 29ی سه‌رماوه‌زی 1392ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ 20ی دێسامبری 2013ی زایینی یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵاتمان له‌ ژێر دروشمی "یه‌ک‌ڕیزی لاوان، به‌ره‌و داهاتوویه‌کی گه‌ش" به‌ڕێوه‌بردو له‌و کۆنفڕانسه‌دا هه‌موو ورده‌کاری‌یه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ خۆمان‌و به‌ کۆنفڕانسیشه‌وه‌ تاوتوێ کرد. 


هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و قه‌راره‌ سه‌ره‌تا وه‌ک لاوانی رۆژهه‌ڵات له‌ رێکه‌وتی 30ی به‌فرانباری 2713ی کوردی به‌رامبه‌ر به‌ 20ی ژانویه‌ی 2014ی زایینی، له‌ بنکه‌ی سکرتاریه‌تی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ به‌شداری نوێنه‌ری سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات، یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆمان به‌ڕێوه‌بردو کاروباره‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ چواره‌م کۆنفڕانسی لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان تاوتوێ کراو لێژنه‌یه‌کی 9 که‌سی به‌ ناوی "لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان"(کاوه‌ که‌ریمی، سه‌ید جه‌لال ساڵحی، جه‌لال ره‌وانگه‌رد، ئه‌مین قادری، رێباز شه‌ریفی، هه‌ڵگورد کامیارانی، ئارام مورادی، سه‌ردار وه‌کیلی‌جاف، فوئاد جه‌عفه‌ری) پێک هات‌. ئه‌و لێژنه‌یه‌ بوونه‌ دوو گرووپ. گرووپێکی پێنج که‌سی بۆ راپه‌ڕاندنی کاروباری پێوه‌ندی‌یه‌کان‌و هه‌روه‌ها گرووپێکی چوار که‌سیش بۆ کاروباری رێکخستن. 








هه‌ر له‌ درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌کان‌دا له‌ رێکه‌وتی 19ی ره‌شه‌مه‌ی 1392ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ 10ی مارسی 2014ی زایینی له بنکه‌ی سکرتاریه‌تی رێکخراوی لاوانی پێشڕه‌و هه‌ر دووک لێژنه‌که‌ دانیشتنه‌وه‌ بۆ تاوتوێی زیاتری کاروباری لێژنه‌کان. له‌و کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له‌سه‌ر دیاری کردنی میکانیزم‌و شێوازی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی لاوان له پارچه‌کانی دیکه‌و کات‌و شوێنی ئاماده‌کارییه‌کان کرا. 
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ لێژنه‌ی رێکخستن وه‌شوێن کاروباری خۆیان که‌وتن‌و ئه‌و ئه‌رکه‌ی که‌ پێ‌یان سپێردرابوو به‌ رێک‌وپێکی به‌ڕێوه‌یان برد، لێژنه‌ی پێوه‌ندی‌یه‌کانیش به‌ دانیشتن‌و پێوه‌ندی گرتن به‌ رێکخراوه‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌‌ ئه‌رکه‌که‌یان به‌ڕێوه‌برد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی‌یان به‌ زۆربه‌ی رێکخراوه‌کانه‌وه‌ گرتوه‌، به‌ڵام بۆوێنه‌ ئاماژه‌ به‌ چه‌ند رێکخراوێک ده‌که‌ین که‌ سه‌ردانمان کردوون‌و له‌گه‌ڵیان دانیشتووین. دیاره‌ بۆ لای هه‌ر رێکخراوێک چووبین له‌نێو خۆمان‌دا که‌سێکمان‌ وه‌ک وته‌بێژ داناوه‌و ئه‌و وته‌بێژه‌ سه‌ره‌تا باسێکی له‌سه‌ر کۆنفڕانس‌و کاره‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ کۆنفڕانسه‌وه‌ کردوه‌و پاشان هاوڕێ‌یانی دیکه‌ راو سه‌رنجه‌کانیان خستۆته‌ڕوو.








رۆژی دووشه‌ممه‌ رێکه‌وتی 26ی ره‌شه‌مه‌ی 1392ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ 17ی مارسی 2014ی زایینی سه‌ردانی لاوانی "شیوعی، یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ‌و گۆڕان"مان له‌ هه‌ولێر کرد.
سه‌عات 10ی سه‌رله‌ به‌یانی چووینه‌ سه‌ردانی لاوانی حیزبی شیوعی‌و له‌ لایه‌ن ئه‌م به‌ڕێزانه‌وه‌ پێشوازیمان لێ‌کرا:
: سامان قه‌ره‌چۆغی، سکرتێری گشتی رێکخراو! 
: هه‌ژار شه‌وقی، سکرتێری لقی هه‌ولێر!
: دارا قه‌ره‌نی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سکرتاریه‌ت!
: به‌رهه‌م فه‌تحولڵا، ئه‌ندامی پێوه‌ندی‌یه‌کانی ناوه‌ند!
: زانا خالید، ئه‌ندامی پێوه‌ندی‌یه‌کانی ناوه‌ند!
: ئارام ره‌زا، ئه‌ندامی پێوه‌ندی‌یه‌کانی ناوه‌ند!

هه‌روه‌ها پاش نیوه‌ڕۆش سه‌عات 2 سه‌ردانی "لاوانی یه‌کگرتووی ئیسلامی"مان کردو له‌ لایه‌ن به‌ڕێز کاک "شێرزاد"ه‌وه‌‌ پێشوازیمان لێ‌کرا له‌ سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاکی لاوان. پاشان سه‌عات 3:30 چووینه‌ لای لاوانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان‌و له‌ لایه‌ن ئه‌م به‌ڕێزان "نه‌به‌ز عه‌لی، تالیب خالیدو هیمداد بابه‌کر"ه‌وه‌ ‌ پێشوازیمان لێ‌کرا. له‌ کۆتایی ئه‌م دیدارو چاوپێکه‌وتنانه‌ی ئه‌مڕۆمان سه‌عات 5ی ئێواره‌ چووینه‌ سه‌ردانی "رایه‌ڵه‌ی گه‌نجانی گۆڕان"و له‌ لایه‌ن ئه‌م به‌ڕێزانه‌وه‌ پێشوازیمان لێ‌کرا:
: عه‌بدوڵڵا ته‌ها، رێکخه‌ری رایه‌ڵه‌ی گه‌نجان‌و خوێندکارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان!
یاوه‌ر خدر(یاوه‌ر عه‌ڕه‌ب)، ئه‌ندامی گه‌نجان‌و خوێندکارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان!
هیمداد محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی رایه‌ڵه‌ی گه‌نجان‌و خوێندکارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان!
: زیاد زرار، ئه‌ندامی رایه‌ڵه‌ی گه‌نجان‌و خوێندکارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان! 

له‌م دیدارو چاوپێکه‌وتنانه‌دا روانگه‌و بۆچوونی خۆمانمان بۆ باس کردن‌و تێمان گه‌یاندوون که‌ ده‌مان هه‌وێ چ بکه‌ین‌و چۆن کۆنفڕانس به‌ڕێوه‌به‌رین‌و ئێوه‌ش هاوکارمان بن، چونکه‌ به‌ هه‌موو لایه‌کمان ده‌توانین کۆنفڕانسێکی باش‌و سه‌رکه‌وتوو به‌ڕێوه‌به‌رین، هه‌موومان ده‌ست له‌نێو ده‌ستی یه‌ک ده‌توانین کۆنفڕانسێکی یه‌ک ده‌ست‌و سه‌رکه‌وتوومان هه‌بێ. دیاره‌ هه‌ڵویستی زۆربه‌ی ئه‌م لایه‌نانه‌ به‌هۆی هاوده‌نگی‌و یه‌ک‌ڕیزی لاوانی رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ لایان زۆر گرینگ بوو و ئاماده‌ی هه‌ر جۆره‌ هاوکاری‌یه‌ک بوون‌‌و ئاماده‌یی به‌شداربوونیان ده‌رده‌بڕی‌و بۆ سه‌رکه‌وتنی کۆنفڕانسه‌که‌ حازرن بۆ هه‌موو کارێکی که‌ له‌ ده‌ستیان بێ.
هه‌ر له‌ درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌دا کاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ 27‌ی ره‌شه‌ممه‌ 1392ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ 18ی مارسی 2014ی زایینی چووینه‌ سه‌ردانی رێکخراوی لاوانی ئازادی کوردستان‌(یه‌کێتی نیشتمانی) له‌ سلێمانی‌و له‌ لایه‌ن ئه‌م به‌ڕێزانه‌وه‌ پێشوازیمان لێ‌کرا: 
: هێمن عه‌مید، سکرتێری گشتی رێکخراو!
: شیروان شه‌وکه‌ت، ئه‌ندامی سکرتاریه‌ت، به‌شی پێوه‌ندی‌یه‌کان!
: رۆژان عه‌بدوڕه‌حمان، ئه‌ندامی سکرتاریه‌ت، به‌شی پلان!
: باخان عه‌دنان، ئه‌ندامی سکرتاریه‌ت، به‌شی وه‌رزش!
: جه‌ماڵ ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی سکرتاریه‌ت، به‌شی دارایی!
: فریشته‌ مه‌سفی، ئه‌ندامی سکرتاریه‌ت، به‌شی ئامار!
کۆمه‌ڵێک پیشنیاری وه‌ک، هه‌ر حیزبێک یه‌ک رێکخراو به‌شداری بکا. هه‌ر رێکخراوه‌یه‌ک "سی ڤی" خۆی هه‌بێ‌و رێکخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان بن نه‌ک "ئێن، جی، ئۆ". سیستمی کۆتا به‌ کار ببرێ‌و.... .
هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌کانی ئه‌مڕۆدا کاتژمێر 2:30ی پاش نیوه‌ڕۆ چووینه‌ سه‌ردانی رێکخراوی لاوانی کوردستان(حیزبی سۆسیالیست)و له‌ لایه‌ن ئه‌م به‌ڕێزانه‌وه‌ پێشوازیمان لێ‌کرا:

: مه‌ریوان جه‌بار، سکرتێری گشتی!
: مه‌ستووره‌ مسته‌فا، ئه‌ندامی سکرتاریه‌ت! 
: هیوا عومه‌ر حه‌مه‌عه‌لی، به‌رپرسی ناوه‌ندی سلێمانی!
: تابان خان، ئه‌ندامی سکرتاریه‌ت! 
ئه‌مانیش به‌ نۆبه‌ی خۆیان کۆمه‌ڵێک پێشنیاری جوانیان خسته‌ڕوو وه‌ک: هه‌یمه‌نه‌ی هیچ لایه‌نێک زاڵ نه‌بێ. پێویسته‌ لایه‌نی پارچه‌کانی دیکه‌ پابه‌ندی ئه‌سڵه‌کانی لایه‌نی رۆژهه‌ڵات بن‌و ... .

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی ئه‌و چاوپێکه‌وتن‌و سه‌ردانانه‌دا رۆژی شه‌ممه‌ 2ی خاکه‌لێوه‌ی 1393ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ 20ی مارسی 2014ی زایینی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی سه‌ر‌به‌ په‌که‌که‌ له‌ قه‌ندیل کۆبووینه‌وه‌و ئه‌م سه‌رنج‌و تێ‌بینی‌یانه‌یان هه‌بوون وه‌ک: کاره‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای کۆنفڕانسی سێ نه‌بێ. هه‌موو لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵات به‌شدار بن. لێژنه‌ی ئاماده‌کار له‌هه‌ر چوار پارچه‌که‌ هاوبه‌ش بێ. هه‌ر لایه‌نێک نه‌ی هه‌وێ به‌شدار بێ،  پێوه‌ندی به‌خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌. قه‌ناعه‌ت هێنان به‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان بکرێ. پڕه‌نسیپ بۆ ئێمه‌ له‌ هه‌موو شتێک گرینگتره‌! لێژنه‌ی چوار پارچه‌ دیاری بکرێ ئه‌وجار بڕیار له‌سه‌ر کاره‌کان بده‌ن. به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی‌یه‌وه‌ دابنرێ... . دیاره‌ له‌ لایه‌ن ئه‌م به‌ڕێزانه‌وه‌ پێشوازیمان لێ‌کرا:




: هه‌ڤاڵ جه‌ماڵ
: هه‌ڤاڵ باران
: هه‌ڤاڵ شیمال
هه‌ڤاڵ ساوشکه

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌دا سه‌عات 11ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ 12ی خاکه‌لێوه‌ی 1393ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ 1ی ئاپریلی 2014ی زایینی له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی لاوانی پارتی دێمۆکڕاتی کوردستانمان کردو له‌ لایه‌ن ئه‌م به‌ڕێزانه‌وه‌ پێشوازیمان لێ‌کرا:
: ئومید خۆشناو، سکرتێری گشتی
: محه‌ممه‌د حه‌مید!
: رووخۆش سه‌عید محه‌ممه‌د!
: حوسێن گۆران!
: ته‌یموور ته‌یموور عه‌بداڵ!
پێداگر بوون له‌سه‌ر هێندێک شت ده‌کرده‌وه‌ وه‌ک:
ته‌نیا ئه‌و لێژنه‌یه‌ ده‌ناسین‌و جیا له‌و لێژنه‌یه‌ هیچ لێژنه‌یه‌کی دیکه‌مان قه‌بووڵ نیه‌. هه‌ر دووبه‌ره‌کی نه‌که‌وێته‌ نێو کۆنفڕانس هیچمان ناوێ. له‌هه‌ر شوێنێک بێ بۆ ئێمه‌ فه‌رق ناکاو چمان پێ بکرێ له‌ راستای باش به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفڕانس حازرین بۆ هه‌موو هاوکاری‌یه‌ک‌‌و... . 

پاشان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی لاوانی رۆژئاوامان کرد(ته‌ڤگه‌را جوانێن کورد)و له‌ لایه‌ن ئه‌م به‌ڕێزانه‌وه‌ پێشوازیمان لێ‌کرا:

: سیپان زوبێر ئیسماعیل!
: چالاک ئه‌حمه‌د سلێمان!
: عیماد به‌رچوو!
: که‌نداڵ سبیخی!

ئه‌وانه‌ش کۆمه‌ڵێک پێشنیاری جوانیان کردو له‌سه‌ر یه‌ک‌ڕیزی لاوان زیاتر پێداگر بوون.
هه‌روه‌ها کاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ سه‌ردانی لاوانی "به‌ده‌په‌"مان کردو له‌ لایه‌ن ئه‌م به‌ڕێزانه‌وه‌ پێشوازیمان لێ‌کرا:
: باوه‌ڕ باتمان!
: هێلبرین بایرام!
: میرزا بیلان!
که‌سێکیش به‌ ناوی کاک ئارام گۆران دیلمانجمان بوو.
ئه‌وانه‌ش پێشنیاری خۆیان خسته‌ڕوو وه‌ک: ئێوه‌ وه‌ک رۆژهه‌ڵات یه‌ک‌ڕیزی خۆتان بپارێزن. ئه‌ساسی کۆنفڕانس یه‌کیه‌تی‌یه‌و له‌سه‌ر ئه‌و یه‌کیه‌تی‌یه‌ ئێمه‌ حازرین هاوکاریتان بکه‌ین‌و .... .
له‌ درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌دا چوارشه‌ممه‌ 20ی خاکه‌لێوه‌ی 1393ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ 9ی ئاپریلی 2014ی زایینی له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ره‌مه‌زان نوێنه‌ری لاوانی "هاک پار" له‌ باکوور بوو، دانیشتمان کردو راو بۆچوونه‌کانی سه‌باره‌ت به‌ کۆنفڕانسمان پێ‌وت‌و گوێ بیستی سه‌رنج‌و پێشنیاره‌کانی ئه‌ویش بووین. زیاتر پێداگربوو له‌سه‌ر؛ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی تێدا حاکم بێ نه‌ک رێکخراوه‌یی یان حیزبی. هه‌موو که‌س به‌شدار بن‌و که‌س خۆی به‌ خاوه‌نی نه‌زانێ. هه‌ر پارچه‌یه‌ک تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و به‌ تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌وه‌ بێ جوانه‌.... .
هه‌روه‌ها رۆژی یه‌ک‌شه‌ممه‌ 17ی خاکه‌لێوه‌ی 1393ی هه‌تاوی، سه‌ردانی لاوانی پژاکیشمان کردو له‌ لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی لاوانی سه‌ربه‌ پژاک له‌ شاری قه‌ڵادزێ‌ پێشوازیمان لێ‌کرا.
دیاره‌ له‌و سه‌ردان‌و چاوپێکه‌وتنانه‌دا سه‌ردانی زۆر رێکخراوی دیکه‌مان کردوون‌و سه‌رنج‌و تێ‌بینی‌یه‌کانی لێژنه‌مان پێ‌راگه‌یاندوون، گوێشمان بۆ ویست‌و داخوازی‌و ره‌خنه‌و پێشنیاری ئه‌وانیش گرتوه‌.

لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات
بۆ راپه‌ڕاندنی کاروباره‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ چواره‌م کۆنفڕانسی
نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوار پارچه‌وه‌!
23ی خاکه‌لێوه‌ی 2714ی کوردی
12ی ئاپریلی 2014ی زایینی


10157331_651476764918860_8603987020875362139_n



لێژنەیی رێكخراوەكانی لاوانی رۆژهەلات لە راپۆرتێكدا بەشێك لە كۆبوونەوەكانی خۆیان لەگەل رێكخراوەكانی لاوانی پارچەكانی دیكەیی كوردستان سەبارەت بە ئامادەكاریی بۆ كۆنفرانسی چوارەمی نەتەوەیی لاوانی كورد بلاو كردەوە .
كە ئەمەش دەقی راپۆرتەكەیە
ڕێکه‌و 2014-04-14 03:27:09
به‌شی ( هه‌مه‌ڕه‌نگ )







سیاسی