نمایش کردنی شانۆی بەناوبانگی کەرگەدەن لە شاری سەقز 300x180x19263.jpg.pagespeed.ic.qto9UTblMm


شانۆی بەناوبانگی کەرگەدەن، لە دەرهێنەریی هونەرمەندی کورد سامان سەید ئیبراهیمی و بە زمانی کوردی لە شاری سەقز نمایش دەکرێت. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ شانۆی کەرەگەدەن، کە باس لە ئاکار و هەڵسووکەوتەکانی نێو کۆمەڵگە دەکات، بۆ سێیەمین جار لە وڵاتی ئێران نمایش ئەکرێت. شانۆی کەردگەدەن لەلایەن "ئوژن یوونسکۆ" نووسەری ناسراوی فەڕەنسییەوە نووسراوە و لەلایەن "زاهید ئادەمی"یەوە وەرگێڕدراوە سەر زمانی کوردی و یەکەمجار لەلایە "جەلالی ئالی ئەحمەد"ەوە کراوەتە فارسی. شانۆی کەرگەدەن، چیرۆکێکی تەوساو(تەنز)ی و هاوکات تاڵە، کە بە وتەی زۆرێک لە نووسەران بۆ ماوەیەکی زۆر و لە زۆر حاڵەتیشدا هەتا کۆتایی تەمەن لە یادی ئینسانەکاندا دەمێنیتەوە.
ڕێکه‌و 2014-04-11 10:48:24
به‌شی ( هه‌مه‌ڕه‌نگ )







سیاسی