خۆكوژی دوو لاوی كورد له‌ شاره‌كانی سه‌قز و مه‌ریوان
Neshanehaye-tamayol-be-khodkoshi





به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، کچێک لەشاری سقز بە چەکی راو کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی یەکشەممە ١٧‌ی خاکەلێوە کچێک بەناوی "کەژاڵ قادری" خەڵکی شاری سەقز بە چەکی "تاپڕ" کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ناوبراوو روون نەبۆتەوە و تەرمه‌كه‌یشی لە پزیشکی دادوەریی ئەو شارە لەژێر پشکنین دایە و رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. هه‌روه‌ها له‌ شاری مه‌ریوان لاوێك به‌ ناوی عەبدوڵڵا واحیدی، تەمەن ٢٠ ساڵ و کوڕی عەلی، لە قەبری دەروێش لە نزیک گۆلی زرێبار خۆی هەڵواسیوه‌ و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ ئەو لاوە کوردەی خەڵكی "دانیکەش"ی سەربە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی گەڕەکی "مەردۆخ"ی شاری مەریوان بووە، رۆژی ١٤ی خاکەلێوە خۆی کوشتووە و تەرمەکەی پاش دوو رۆژ دۆزراوەتەوە.
ڕێکه‌و 2014-04-07 10:50:54
به‌شی ( هه‌مه‌ڕه‌نگ )







سیاسی