وانەی هاوپۆلەکانی ماهان بووە بە نمونە بۆ ئێرانییەکان IMAGE635263424616889003-400x244به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، قژتاشینی مامۆستا و هاوپۆلەکانی “ماهان رەحیمی” لە شاری مەریوانی كوردستانی ئێران، بوەتە نمونە بۆ قوتابیانی قوتابخانەکانی دیکەی ئێران. بەپێی ئه‌م هه‌واڵه‌، لە ماوەی رۆژانی رابردودا ٢٣ قوتابی پۆلی یەکی سەرەتایی شاری “تەفت” لە پارێزگای یەزد، بە مەبەستی پشتگیری و هاوخەمی لە گەڵ یەکێک لە هاوپۆلییەکانیان بە ناوی “عەلی ‌رەزا” کە توشی شێرپەنجە بوە و قژی وەریوە، پێکەوە قژی سەریان تاشی. جێگه‌ی باسه‌ كه‌، ماڵپەڕی “یەزد نیوز” رایگەیاندوە کە ئەو ٢٣ قوتاببییە لە سەر داوای دایک و باوکیان و بۆ پشتگیری لە هاوپۆلییەکەیان دەستیان داوەتە ئەو کارە. ئەمە کردەوەی قوتابیانی قوتابخانەی “رەجایی” شاری تەفت لە كاتێکدایە کە نزیک دوو مانگ بەر لە ئێستا ژمارەیەک لە قوتابیانی قوتابخانەی “شێخ شەڵتووت”ی شاری مەریوان بە مەبەستی هاوخەمی لە گەڵ “ماهان رەحیمی” پێکەوە قژی سەریان تاشی کە دەنگدانەوەی زۆری لە ناو میدیاکانی ئێران و جیهاندا بەدواوە بوو.
ڕێکه‌و 2014-03-11 11:31:45
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی