مه‌حكومیه‌تی ٩ مامۆستا و چالاكی كرێكاری 20143615593526696181_%D8%AF%D8%B3%D8%AA%DA%AF%DB%8C%D8%B1%DB%8C-%D9%88-%D8%B2%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C-%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D9%86-%D9%81%D8%B9%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%86-%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DA%AF%D8%B1%DB%8C-%D8%A2%D8%B1%D8%B4%DB%8C%D9%88
٩ كه‌س له‌ چالاكانی كرێكاری و مامۆستایانی ئیسفه‌هانی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ به‌ ٧٤ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كراون. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، ٥ كه‌س له‌و تۆمه‌تبارانه‌ به‌ ناوه‌كانی، عه‌لی ره‌زا ره‌زایی، عه‌لی هاشمیپوور، حه‌یده‌ر عه‌لی ره‌زایی، ئیبراهیم نووری و غۆلامره‌زا ره‌حمانی رۆژی ٩ی رێبه‌ندانی ١٣٩٢ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری له‌نجان گوازرانه‌وه‌. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ له‌ رێكه‌وتی ٢٦ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٨٩ هێزه‌كانی ئه‌منییه‌تی ئیسفه‌هان ١٣ مامۆستا و چالاكی كرێكارییان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و خستیاننه‌ ژێر قۆرسترین شكه‌نجه‌ تاكوو به‌ په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دان بنێن كه‌ دواتر به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد كران.
ڕێکه‌و 2014-03-06 10:20:24
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی