ئێعدامی ژنێك و سێ لاو كه‌ له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردن ته‌مه‌نیان كه‌متر له‌ ١٨ ساڵ بووه‌ 2014361052268584461_%D8%B7%D9%86%D8%A7%D8%A8-%D8%AF%D8%A7%D8%B1خانمی ئه‌شتۆن له‌ كاتێكدا سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ تاران كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٤وه‌ تاكوو ئێستا زیاتر له‌ ١٥٠ كه‌س له‌ ئێران ئێعدام كراون. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، جینایه‌تكارانی رژێمی ئاخوندی، فه‌رزانه‌ مۆرادی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵیان دوای شه‌ش ساڵ زیندان كردن له‌ سێداره‌ دا. هه‌روه‌ها له‌ رۆژی ١٢ی ره‌شه‌مه‌ لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵیان ئێعدام كرد كه‌ له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردندا ١٧ ساڵ ته‌مه‌نی بوو و رۆژێك پێشترێش لاوێكیان به‌ شێوه‌ی نهێنی له‌ زیندانی زاهێدان ئێعدام كرد كه‌ ئه‌ویش له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردندا ته‌منی ١٧ سالان بوو. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ له‌ كرده‌وه‌ێكی جینایه‌تكارانه‌یتردا ٦ زیندانی له‌ زیندانی گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج به‌ شێوه‌ی نهێنی له‌ سێداره‌ دران كه‌ له‌ ناوو ئه‌و ئێعدامكراوانه‌،ره‌زا گه‌نجلوو له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردن ته‌مه‌نی كه‌متر له‌ ١٦ ساڵ بوو. به‌م شێوه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی ٧ تا ١٣ی ره‌شه‌مه‌ ژنێك و سێ لاو له‌ لایه‌ن به‌كرێگیراوانی رژێمه‌وه‌ له‌ سێداره‌ دراون كه‌ ته‌منیان له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردندا كه‌متر له‌ ١٨ ساڵ بووه‌.
ڕێکه‌و 2014-03-06 10:11:08
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی