خۆکوژیی دوو ژن لە شارەکانی سەقز و بۆکان
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ مەهتاب خشتە خەڵکی گوندی قادرئاوای باخچە بووە، کە لەگەڵ کوڕێکی خەڵکی گوندی "ئایشێ گوڵان"ی سەربە شاری بۆکان ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو. سەرچاوەکە روونی کردەوە؛ مەهتاب بەر لە خۆکوژی لە رێگەی تەلەفۆنەوە باوکی ئاگادار کردۆتەوە، کە لەگەڵ بنەماڵەی هاوسەرەکەی کێشەی هەیەو پێی راگەیاندووە، کە دەمهەوێ بگەرێمەوە بۆ ماڵی خۆمان، بەڵام باکوی گوتوویەتی کە نابێ کاری وا بکەی و لە ئەنجامدا ناوبراو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە  ژنێکی خەڵکی ناوچەی سەرشیوی سەقز بەهۆی کێشە بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوژیدا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا. ئەو ژنە، کە شوناسی روون نەبۆتەوە، دایکی دوو منداڵی تەمەن ٦ و ٣ ساڵان بووە، کە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٨ی رەشەممە لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
thumb2_38572

ڕێکه‌و 2014-03-04 08:50:46
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی