مردنی گوماناویی کچە خوێندکارێکی کورد لە زانکۆی نازلووی ورمێ
بەرپرسی زانکۆی نازلووی ورمێ هۆکاری گیان لەدەست دانی ئەو کچە خوێندکارەی بۆ خۆکوژی گەڕاندۆتەوە، بەڵام هاوڕێکانی بە دڵنیاییەوە دەڵێن، کە شەیدا خۆی نەکوشتووە. یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی شەیدا حاتەمی رایانگەیاندووە  سەری شەیدا شکێندراوە و دەستیشی بریندار بووە، کە ئەمە نیشانەی ئەوەیە، ویستوویەتی لە بەرامبەر بکوژەکەدا بەرگری لەخۆی بکات. سەرچاوەکە گوتیشی؛ برایەکی شەیدا پارێزەری گرتووە و لە رێگەی یاساییەوە بەدواداچوون بۆ پەروەندەی خوشکەکەی دەکات. شەیدا حاتەمەی تەمەن ٢٤ ساڵ و خوێندکاری کارناسیی باڵا، لە رشتەی "زمین شناسی"ی زانکۆی "نازلوو"ی سەربەو شارە بوو. لەلایەکی دیکەوە رۆژی رابردوو رێکەوتی ١٠ی رەشەمە کچە خوێندکارێکی خەڵکی نۆدشە بەناوی پەروین حەقیری گیانی لەدەست داوە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی و شێوە و شوێنی گیان لەدەست دانی ئەو کچە خوێندکارە روون نەبۆتەوە.

185x225x18549.jpg.pagespeed.ic.Htl3amfxEl


ڕێکه‌و 2014-03-02 08:50:44
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی