وەرزشوانێكی كورد نوێنەرایەتیی ئێران لەركابەرییە جیهانییەكاندا دەكات 250x185x18557.jpg.pagespeed.ic.bLQmnt08Gz
مێرمنداڵێكی كورد توانی ببێتە تەنیا نوێنەری ئێران لە ركابەرییەكانی گەڵاڵەی پەرەپێدانی فیدراسیۆنی جیهانی پینگ پۆنگ. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، ئاریا ئەمیری خەڵكی شاری سنە توانی لە نێوان ١٨ پینگ پۆنك‌كاری ئوستانەكانی ئێران، سەركەوتن مسۆگەر بكات. ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١١ ساڵەیە تەنیا كەسێكە كە پشكی ئێرانی لە گەڵاڵەی پەرەپێدانی فیدراسیۆنی جیهانی پینگ پۆنگ وەبەر كەوتووە و ئەو ركابەریانە لەماوەی رۆژەكانی پێنجشەممە و هەینی ٨ و ٩‌ی رەشەممە لەشاری ئیسفەهان بەڕێوە چوو. ئاریا ئەمیری یاریزانی چەپ دەستی كوردستانی بە راهێنەریی "جەمیل لوتفوڵڵا نەسبی" توانی بە سەر وەرزشوانانی دیكەدا سەربكەوێ‌. ئوردوو و ركابەرییەكانی گەڵاڵەی پەرەپێدانی فیدراسیۆنی جیهانی رۆژەكانی ١٧ هەتا ٢٥‌ی جۆزەردانی ساڵی داهاتوو لە "ئیسلۆنی" بەڕێوە دەچێت. لەو خۆلە لە ركابەرییەكاندا، "ئاریا ئەمیری حوسێنی" مێر منداڵێكی دیكەی كورد لەركابەرییەكانی گەڵاڵەی پەرەپێدانی فیدراسیۆنی جیهانی بە بەدەستهێنانی ١٠ خاڵ، پلەی پێنجەمی بۆ خۆی مسۆگەر كردبوو.
ڕێکه‌و 2014-03-02 08:44:16
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی