حوكمی ئێعدامی چوار زیندانی سیاسیی کورد پشتراستکرایەوە
لەماوەی رۆژانی رابردوودا، سەید سامی حسەینی و جەمال محەممەدی دوو زیندانی سایسی کورد کە لە زیندانی شاری ورمێ راگیراون، لە لایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە سزای سێدارە و ١٠ ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپێنرا. بە پێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی هیرانا، ئەو دوو بەندکراوە کوردە لەسەر داوای نوێنەری سپای پاسدارانی ورمێ و لە لایەن لقی ١٦ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران بە سێدارەو بە تۆمەتی تێکدانی موڵکی حکومەت بە ١٠ ساڵ زیندان سزا دراون. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ سەید سامی حوسەین و جەمال محەممەدی ساڵی ٢٠٠٩ لە لایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سەڵماسەوە دەستبەسەرو دوای ئەوەی بۆ ماوەی ١٠٠ رۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو ئیدارەیە راگیران، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای تاوانەکانی شاری خوی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كان سزای ئێعدامیان بە سەردا سەپا و دواتر سزای سێدارەی ئەو دوو بەندکراوە کوردە لە لایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە پشتراست کرایەوە كه‌ لە ساڵی ٢٠١٣ ئەو سزایە لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شاری ئورمیەوە کەم کرایەوە بۆ ١٠ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی قەزوین و ئەراک.

له‌ لاێكیتره‌وه‌ رۆژی یەکشەممە ٤ی ره‌شه‌مه‌، دوای ٣ مانگ لە راگیرانی سزای سێدارەی عەلی و حەبیب ئەفشار، کە سزای ئێعدامه‌كه‌یان کە رێکەوتی ١٩-١٢-٢٠١٣وە و لە سەر داوای کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ و دادگای شۆڕشی رژێمه‌وه‌راگیرابوو، سەر لە نوێ لە لایەن دادگای شۆڕشی ورمێوه‌ سزای ئێعدامیان بە سەردا سەپاوە.

sedara


ڕێکه‌و 2014-02-28 09:51:12
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی