په‌نابه‌رانی سوریا خه‌ریكه‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كه‌ن awara26213-bبه‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌رپرسانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایانكرد، په‌نابه‌رانی سوریا رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌یان له‌زیادبووندایه‌ و نزیكه‌ له‌وه‌ی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكه‌ن. هاوكات رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری منداڵان (یونیسێف) رایگه‌یاند، نزیكه‌ی هه‌زار منداڵی سوریا ئاواره‌ی لوبنان بوون و به‌هۆی به‌دخۆراكیه‌وه‌، له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگدان. بان كی مۆن، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، رێكخراوه‌كه‌ هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ناردنی كۆمه‌كی مرۆیی بۆ په‌نابه‌رانی سوریا، وتیشی: پێویسته‌ لایه‌نه‌ به‌شه‌ڕهاتووه‌كانی سوریا رێگریی نه‌كه‌ن له‌گه‌یاندنی هاریكارییه‌ مرۆییه‌كان بۆ لێقه‌وماوانی سوریا. به‌پێی سه‌رژمێریی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، نزیكه‌ی ٩ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار هاوڵاتی سوریا كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ نیوه‌ی ژماره‌ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌، پێویستیان به‌ كۆمه‌ك كردن هه‌یه‌.
ڕێکه‌و 2014-02-26 10:36:56
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی